riklam

ئه‌ردۆگان: رۆڵمان هه‌بووه‌ له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئیدلب

جیهان 02:50 PM - 2019-07-15
.

.

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد: مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌ رۆڵیان ھه‌بووه‌ له‌ سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی له‌ پارێزگای ئیدلب.

ئه‌مڕۆ 15-7-2019، ئاژلانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندوه‌، كه‌ به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی روسیا، توانیویانه‌ ئاشتی و ئارامی بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای ئیدلب، حكومه‌تی دیمه‌شقیشی به‌ پێشێلكردنی بڕیاری ئاگربڕ، تۆمه‌تبار كرد.

لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگان له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر خه‌ڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندبوو: ئه‌نكه‌ره‌ له‌ ھه‌وڵی دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی ھه‌ماھه‌نگیی ھاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ روسیا له‌ پارێزگای ئیدلب.

سه‌رۆكی توركیا له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا داواشی له‌ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كرد، ھاوكاری ئه‌نكه‌ره‌و مۆسكۆ بكه‌ن له‌ پاراستنی ئاشتی و ئارامی له‌ ئیدلب و ده‌وروبه‌ری.

PUKmedia ئاژانسه‌كان
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket