حكومه‌تی هه‌رێم له‌نێوان گه‌شبینی و ڕه‌شبینیدا

حكومه‌تی هه‌رێم له‌نێوان گه‌شبینی و ڕه‌شبینیدا


15/7/2019 13:53:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

•    هه‌رچه‌نده‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  زیاد له‌ 9 مانگی ڕێكی خایاند و زۆر به‌ سه‌ختی  له‌دایكبوو له‌نێوان كێشمه‌كێشی حیزبایه‌تی و حسابكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سكه‌ حیزبیه‌كان و دابه‌شكردنی پله‌وپۆسته‌كاندا،به‌ڵام دواجار له‌دایكبوو وتوانرا كه‌ له‌ 10/7/2019دا متمانه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستبێنێت و ئیدی كۆتایی به‌و ماراسۆنی گفتوگۆیانه‌ی 9مانگی پێشتر هێنا له‌نێوان هه‌ر سێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌ته‌كه‌دا كه‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ((پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و توركومان و مه‌سیحی و سۆسیالیت)). به‌مه‌ش ئیدی سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكرد له‌ كاركردن و پراكتیزه‌كردنی گوتاره‌كان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع و چیدی قۆناغی گفتوگۆی بێزه‌نتی و بێسه‌مه‌ر كۆتایی هات.

•    پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌،ئایا پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌م هه‌موو كاته‌ هه‌بوو ؟ ئایا له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ حكومیه‌كه‌وه‌ كه‌ زۆر به‌سه‌ختی له‌دایكبوو،گه‌شبین بین به‌كارو به‌رنامه‌كانی یان ڕه‌شبینبین ؟

ڕاسته‌ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ و گفتوگۆكان له‌سه‌ر هێڵه‌ گشتی و وورده‌كاریه‌كانیشی زۆری خایاند،به‌ڵام تێگه‌یشتنی زیاتر له‌ به‌رنامه‌ و تێڕوانین و دونیابینی یه‌كتری به‌تایبه‌تیش 3 لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كابینه‌كه‌ گرنگ بوو،باسكردن و قوڵبونه‌وه‌ له‌ كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان و له‌خواست و ویسته‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غداد گرنگبوو،به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌ و گرفته‌كان پێكه‌وه‌ و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی گشتگیر به‌هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك زۆر پێویست بوو.خۆنه‌دزینه‌وه‌ له‌ به‌ڵێن و ڕێكه‌وتن و كارنامه‌ و دروشمه‌كانه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌لێك پێویست بوو.ده‌ستخستنه‌ سه‌ر خاڵی ناكۆكیه‌كان و دیاریكردنی پشك و قه‌واره‌ و لێپرسراوێتی هه‌ر لایه‌ك گه‌لێك پێویست بوو،بنه‌مای وه‌كیه‌كی و شه‌ریكایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ دوور له‌ برا گه‌وره‌یی و بچوكی زۆر پێویست بوو.بۆیه‌ هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ پێویستیان به‌كاتی زیاتر و گفتوگۆی جدیانه‌ ده‌كرد له‌نێوان لایه‌نه‌ براوه‌كاندا،بۆئه‌وه‌ی بناغه‌یه‌كی تۆكمه‌ و به‌هێز بۆ حكومه‌تی ئاینده‌ دابڕێژرێت و وه‌كو ئه‌زمونی ساڵانی ڕابووردوو حكومه‌ت له‌نیوه‌ی ڕێگه‌ دابه‌شنه‌بێت و هه‌رلایه‌ك به‌ئاره‌زوو یان له‌ژێر فشاردا یان به‌پاڵنه‌ری حیزبایه‌تی كابینه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت و پشت بكاته‌ هه‌موو كار و به‌رنامه‌ و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌شمان و جارێكی تر ڕووبكاته‌وه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی بریقه‌داری بێناوه‌ڕۆك و به‌ناو سه‌نگه‌ری ئۆپۆزسیۆن و وه‌ستانه‌وه‌ دژی حكومه‌ت و كابینه‌كه‌ی.

درێژه‌كێشانی ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش له‌لایه‌كی تره‌وه‌ گه‌رچی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بێمتمانه‌یی ساڵانی ڕابووردوو بوو به‌یه‌كتری به‌ڵام بینین و دانیشتن به‌رامبه‌ر یه‌كتر و ڕووبه‌ڕوو و زۆری سه‌ردانه‌كانیش توانی به‌سته‌ڵه‌كی دڕدۆنگی و دابڕانی زیاد له‌ 2ساڵی نێوان هه‌موان بتوێنێته‌وه‌ و گرژی و ئاڵۆزیه‌كان خاوبكاته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هێشتاش نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی ته‌واو كه‌ماڵ. بۆیه‌ دواكه‌وتنی كابینه‌كه‌ له‌ پێكنه‌هێنانی باشتر بوو وه‌كو ده‌ڵێن (( دواكه‌وتن له‌ هه‌ر نه‌گه‌یشتن باشتره‌)).ئیدی به‌پێكهێنانی كابینه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش پێینایه‌ قۆناغی حكومه‌تی ڕاسته‌قینه‌ و متمانه‌ پێكراو و دووركه‌وته‌وه‌ له‌حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و بێده‌سه‌ڵات له‌بڕیارداندا.

•    له‌ئێستادا ئه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ كه‌  ئایا گه‌شبینبین به‌ ئاینده‌ی حكومه‌ته‌كه‌ و كار و به‌رنامه‌ و گوتار و سیاسه‌ته‌كانی ؟ یانیش هه‌رله‌ئێستاوه‌ تۆوی ڕه‌شبینی بچێنین و حكومه‌ت و پێكهاته‌كه‌ی بده‌ینه‌ به‌ر پلار و ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر و هه‌موو هیوا و ئاواته‌كان له‌گۆڕ بنێین و هه‌موان ده‌سته‌وئه‌ژنۆ لێی دابنیشین و ئه‌م حكومه‌ته‌ش به‌ كابینه‌كانی پێش خۆی بچوێنین؟ ئایا كارێكی ڕاست و عه‌مه‌لی و زانستیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بڕیاری پێشوه‌خته‌ی خۆمان بده‌ین و ڕاستوچه‌پێك بهێنین به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ماندا؟یانیش لێگه‌ڕێین با ماوه‌یه‌كی 3 تا 6 مانگی كاربكات و ئه‌وكات بڕیاری ڕاسته‌قیتنه‌ی خۆمان بده‌ین و هه‌ڵوێستی ڕاست و دروستی خۆمان له‌سه‌ر ئاشكرا بكه‌ین؟ و ده‌یان پرسیاری تریش..

سه‌ره‌تا كارێكی نه‌ ڕاسته‌ نه‌ عه‌قڵانیشه‌ پێشه‌كی و پێش وه‌خته‌ بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی كار و به‌رنامه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ بده‌ین،چونكه‌ تا له‌بواری پراكتیكیدا تاقینه‌كرێته‌وه‌ و كار و كرده‌وه‌ و بڕیاره‌كانی نه‌بینرێن، له‌ڕووی زانستیه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت،چونكه‌ ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ باش یان خراپ له‌سه‌ر كاری له‌ پێشینه‌ بدرێت نه‌ك له‌سه‌ر هیچ.بۆیه‌ به‌ڕای به‌نده‌ش گرنگه‌ كه‌ كه‌مێك پشوو درێژبین و چاوه‌ڕوانی كار و كرده‌وه‌ی حكومه‌ت بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی تری دیاریكراودا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ڕاست و دروستی بۆ ئه‌نجام بده‌ین.چونكه‌ پێنه‌دانی ماوه‌ و كاتێك یان بوارێك بۆ كاركردن خۆی له‌خۆیدا زوڵم و ناهه‌حه‌قیه‌ به‌رامبه‌ر حكومه‌ت و هه‌رواش لێكچواندنیشی به‌كابینه‌كانی پێشخۆی جارێكی تر كارێكی ناڕاست و نادروسته‌،چونكه‌ هه‌ر كابینه‌یه‌ك و به‌تایبه‌تیش كه‌سی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و هه‌ریه‌كه‌ش له‌ وه‌زیره‌كان خاوه‌نی تێڕوانین و كار و به‌رنامه‌ و دونیا بینی تایبه‌تی خۆیانن چونكه‌ هه‌موانیان له‌ قوتابخانه‌ و حیزبی سیاسی جیاوازه‌وه‌ هاتون و هه‌ریه‌كه‌شیان هه‌وڵده‌ده‌ن دیدگا و تێڕوانینی سیاسی و ئابوری حیزبه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن،هه‌ربۆیه‌ ده‌كرێت جیاوازیه‌ك له‌نێوان ئه‌م حكومه‌ت و ئه‌وانی پێش خۆیدا ڕووبده‌ن.

هه‌ربۆیه‌ ده‌كرێت ئومێد و هیوای گه‌رچی گه‌وره‌ و زۆریش نه‌بێت هه‌ڵبچنین له‌سه‌ر ئه‌م كابینه‌یه‌ و گه‌شبینیش بین به‌كار و كرده‌وه‌كانی و پێشه‌كی خۆمان نه‌خه‌ینه‌ به‌ره‌ی ڕه‌شبین و كورتبین و بێئومێده‌كانه‌وه‌.چونكه‌ كۆمه‌ڵگا و تاكی بێئومێد و بێهیوا كۆمه‌ڵگاو تاكێكی دۆڕاو و شكستخواردوو ده‌رده‌چن.وه‌كو وتراوه‌ ((تفائلوا بالخیر تجده)) واته‌ گه‌شبینبن گه‌شبینیتان ده‌ستده‌كه‌وێت ،خۆ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گه‌ر ڕه‌شبینبین و به‌ چاویلكه‌یه‌كی ڕه‌شی تاریكه‌وه‌ بڕوانینه‌وه‌ هه‌موو كاروكرده‌وه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌وه‌ و به‌باش و به‌خراپیه‌وه‌ هه‌ر ناڕازیبین و هه‌موانیان ڕه‌تبكه‌ینه‌وه‌ و پێشوه‌خته‌ بڕیارماندا بێت به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو كاروكرده‌وه‌كانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی ناڕه‌واو و توند و ده‌مارگیر ئه‌وا به‌دڵنیایی جگه‌ له‌ ڕه‌شبینی هیچی ترمان ده‌ست ناكه‌وێت.

جا سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كابینه‌یه‌ش ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر ڕاده‌ و ئاستی یه‌كو یه‌كگرتوویی كابینه‌كه‌ كه‌ پێویسته‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتربن و پێكه‌وه‌ پابه‌ندی به‌رنامه‌ سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كان بن و هیچ كامیان خۆیان جیانه‌كه‌نه‌وه‌ له‌وی تریان به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌واره‌ی ئێمه‌ بچوكتره‌ و هه‌ربۆیه‌ش لێپرسراوێتیمان كه‌متره‌،چونكه‌ی نه‌ لێپرسراوێتی و نه‌ سزاش دابه‌شناكرێن و هه‌موو پێكه‌وه‌ یه‌ك پاكێجن ، یان لێپرسراویت یانیش هیچنه‌كرده‌ و شكستخواردوویت،گرنگیشه‌ ئه‌ندامانی كابینه‌ متمانه‌ به‌یه‌كتر بكه‌ن و وه‌كو تیمێك كاربكه‌ن نه‌ك وه‌ك دووبه‌ره‌ یان سێبه‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك چونكه‌ له‌كۆتایدا هه‌موانیان پێكه‌وه‌ حكومه‌تیان پێكهێناوه‌ و هه‌موانیشیان له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا لێپرسراون.هه‌ربۆیه‌ تا گه‌شبینبین ئه‌وا جوانتر وڕوونتر وێنه‌ی حكومه‌تی ئاینده‌ ده‌بینین و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌ لێڵی و تاریكی و به‌دگومانیه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌ڕوانین.جا گه‌شبینی و ڕه‌شبینی جه‌ماوه‌ر وه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر ئاستی كار و كرده‌وه‌كانی حكومه‌ت و كابینه‌كه‌ خۆی نه‌ك هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر.

نه‌وزادی موهه‌ندیس

PUKmedia 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • محه‌مه‌دی 13 ساڵان یه‌كێك له‌ بریندارانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ رۆژئاوا

  • image04
  • حەلەبی سوریا.. وێنەی فرانس پرێس

  • image04
  • شه‌هید فاتیح.. یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ

  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد

  • image04
  • دوونامه‌ی ده‌ستنوسی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ فه‌رمانده‌ی نه‌مر قادر خه‌بات


                                           

هونەرمەندێكی شانۆكار كۆچی دوایی كرد


ئێوارەی دوێنێ 18ی تشرینی یەكەمی 2019 هونەرمەند و نووسەر و شانۆكاری دێرینی سلێمانی حەمە سدیقی محامی لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی نزیك فرانكفۆرتی ئەڵمانیا دڵی لەلێدان كەوت وما...


  ئه‌ڵمانیا.. كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د كۆڕێك سازده‌كات
  به‌وێنه‌.. كوردانی دانیمارك پشتگیری له‌رۆژئاوا ده‌كه‌ن
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

%40ی رێگەكانی هەرێم بۆ شۆفێری گونجاونین

رێگەكانی هاتووچۆ زۆربەیان بێكەڵك و پڕتاسە و چاڵن، حكومەتیش لە توانایدا نەبووە چاكیان بكاتەوە بە بیانووی قەیرانی دارایی، هۆكارێكی رووداوەكانی هاتووچۆش خراپیی ئەو رێگەیان...


  ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت
  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !


کاریکاتێر