riklam

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌ مالیكی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:48 PM - 2019-07-14
.

.

به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی حزبی ده‌عوه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی د. نوری مالیكی به‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی، ئاڕاسته‌ی حزبی ده‌عوه‌و نوری مالیكی كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بروسكه‌ی پیرۆزبایی
به‌ڕێز / د. نوری مالیكی ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌
بابه‌ت / پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، حزبی ده‌عوه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان وه‌ك ئه‌میندار، گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌مێژینه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی ده‌عوه‌دا هه‌یه‌، كه‌ هاوخه‌باتی له‌پێناوی رووبه‌روبونه‌وه‌ سته‌می رژێمی پێشوو و بنیادنانه‌وه‌ی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌سپاندنی فیدرالی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له‌ وێستگه‌ دره‌وشاوه‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ن.
ئومێده‌وارین سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌تان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان وه‌ك ئه‌مینداری گشتی، په‌یوه‌ندی نێوان حزبی ده‌عوه‌و یه‌كێتی نیشمانیی كوردستان و هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی عیراق زیاتر به‌ره‌وپیشه‌وه‌ ببات، له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانیه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێزماندا...

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket