riklam

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم به‌غدا..

بیروڕا 09:14 PM - 2019-07-14
.

.

ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان

سالار مه‌حمود
له‌هه‌رسێ ئاستی سیاسی و ئابوری و یاساییدا هێشتا گرفت و ئاسۆی ده‌ربازبوون له‌ ئاسته‌نگیه‌كان هه‌یه‌. گره‌نتی ده‌ربازبوون گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ گفتوگۆی راشكاوو نیازی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و به‌رده‌وامی موچه‌ و ده‌ستكردن به‌چاكسازیی..
له‌دوایین دوو سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ لای سه‌رۆككۆمارو په‌یامی فره‌نساو به‌ریتانیا بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌لاقه‌ی  نوێی له‌نێوان هه‌ردوو لادا كردۆته‌وه‌.
دۆخه‌كه‌ به‌ تێڕوانینی رابروو سه‌خته‌ به‌رده‌وام بوونی.
دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك و پڕ كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كورد له‌به‌غدا دوای دانانی وه‌زیری داد و دروستكردنی ژووری هاوبه‌ش لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا و به‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌په‌رله‌مانی عیراق پێگه‌ی كوردستان به‌هێز ده‌كات. له‌هه‌مان كاتدا گره‌نتی به‌رده‌وامی پشكی كوردستان له‌ بودجه‌ی عیراقدا ده‌كات كه‌ به‌م جۆره‌ی ئێستا به‌شێك له‌هێزه‌ عێراقیه‌كانی نیگه‌ران كردوه‌.
دورخستنه‌وه‌ی به‌ڵای ململانێی ئێران و ئه‌مریكا په‌یوه‌سته‌ به‌ یه‌كگوتاری هه‌رێم و به‌غدا، جوڵه‌ دیبلۆماسیه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ناوچه‌كه‌و جیهان و سود وه‌رگرتنی كوردستان له‌و پێگه‌ ده‌ستوریه‌ كوردستان ده‌باته‌وه‌ ناو مه‌حفه‌لی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی وڵاتان ئه‌سته‌م ده‌كات.
په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌ عیراقیه‌كان به‌ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بی و تایفیانه‌وه‌ له‌ ئاڵۆزیه‌كی قوڵدایه‌، ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ نه‌توانن گه‌له‌كۆمه‌ی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر كۆده‌نگیه‌كی كوردستان ئه‌وان كۆده‌كاته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك له‌خۆپیشاندانی كۆنه‌ به‌عسی و شۆڤێنیه‌كاندا خۆی بینیه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ گرتنه‌به‌ری دیبلۆماسیه‌تی نه‌رم میكانیزمێكی گونجاوترینه‌ بۆ سود وه‌رگرتن له‌ ده‌رفه‌ته‌كان. ده‌ستگرتن به‌چاره‌سه‌ری ده‌ستوریه‌وه‌ به‌شێك له‌ له‌ده‌ستچوه‌كانی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
دۆخی ئێستای عیراق ده‌رفه‌تی گه‌وره‌و ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی تێدایه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی له‌لایه‌ن هێزه‌ كورستانیه‌كان به‌تایبه‌تی دوو هێزه‌ باڵا ده‌سته‌كه‌، ده‌رفه‌ته‌كان زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وامه‌كاندا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket