مه‌لا به‌ختیار: له‌وه‌رزشدا مۆری چینایه‌تی بونی نییه
ی.ن.ک 08:19 PM - 2019-07-14.
ئه‌مڕۆ 14-7-2019، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له‌ڕاهێنه‌رو یاریزانانی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی سه‌ید سادق كرد‌و له‌پای هاوكاریی‌و پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانیشی بۆ یانه‌كه، بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێبه‌خشی‌و له‌وته‌یه‌كیشدا، رایانگه‌یاند: ئێمه وه‌كو خه‌ڵكی سه‌ید ێادق‌و یانه‌كه‌شمان، به‌ناوی راهێنه‌رو ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه‌مانه‌وه سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین، كه له‌رابردووه‌وه هه‌تا ئێستا پشتیوان‌و هاوكارمان بون‌و هه‌میشه له‌بارودۆخی یانه‌كه‌مانت پرسیوه‌ته‌وه. پشتیوانی‌و هه‌ڵوێسته‌كانیشتان له‌مێژووی یانه‌كه‌ماندا پارێزراوه‌و به‌ڕێزه‌وه لێی ده‌ڕوانین، چونكه هه‌میشه ده‌رگاتان بۆ یانه‌كه‌مان‌و سه‌یدێادقیه‌كان كراوه‌بووه، بۆیه ئه‌م بڕوانامه‌ی رێزێنانه، له‌پای وه‌فاداریی‌و پێزانینمانه بۆ هه‌ڵوێست‌و پشتیوانییه‌كانتان.
له‌لایه‌ن خۆیشییه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، به‌مایه‌ی خۆشحاڵی زانی كه سه‌یدێادق له‌وه‌رزش‌و به‌تایبه‌ت له‌فوتبۆڵێندا پێشكه‌وتووه‌و به‌گرنگییه‌وه له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی یانه‌ی وه‌زرشی سه‌ید سادقی ڕوانی‌و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد كه پێویسته له‌پێناو ئایینده‌یه‌كی رۆشندا، لاوانی یانه‌كه به‌شایسته‌یی‌و به‌باشی رابهێنرێن.
هاوكات به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی وه‌رزشی هه‌م له‌سه‌یدسادق‌و هه‌م له ده‌ربه‌ندیخانیش، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌زانی كه شارستانییه‌ت له‌كوردستاندا، شارستانییه‌تی چه‌قه گه‌وره‌كان نییه، به‌ڵكو شارستانییه‌تی چه‌قه‌كان‌و ده‌روبه‌ریشێتی‌و هاوكات پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی وه‌رزشی به‌تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان، به‌مایه‌ی پێشكه‌وتنێكی ئاسۆیی له‌كوردستان زانی‌و وتی: ئه‌م پێشكه‌وتنه ئاسۆییه له‌كوردستان، وایكردووه حكومه‌ت نه‌توانێ ئاوڕ له‌م ناوچانه‌ش نه‌داته‌وه‌و، دروستكردنی ستادیۆمه جیاوازه‌كانیشی له‌شارو شارۆچكه‌كان، به به‌ڵگه‌ی دانانی بناغه‌یه‌كی نوێ بۆ وه‌رزش‌و به‌راوردكردنی ئێستاش به‌رابردوو، سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌مایه‌ی دڵخۆشی ناوبرد‌و راشیگه‌یاند: ئێستا كه ژێرخانی وه‌رزش له‌رابردوو باشتره‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وت‌و چالاكییانه به‌رده‌وام بێ، به‌دڵناییه‌وه ده ساڵی تر، یاریكه‌ری پرۆفیشناڵی گه‌وره له‌ناوماندا دروستده‌بێت، نه‌ك هه‌ر له‌شاره‌كان، به‌ڵكو له‌شارۆچكه‌و قه‌زا‌و ناحییه‌كانیش.
وتیشی: كاتێك سه‌یری مێژوو وه‌رزش ده‌كه‌ین، ده‌بینن مۆری چینایه‌تی بونی نییه، به‌ڵكو هی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌یه‌و كاتێكیش وه‌رزش گه‌شه ده‌كات چه‌ق نابه‌ستێ له‌شاره گه‌وره‌كاندا، به‌ڵكو بۆ ده‌روبه‌ریش په‌ره ده‌سه‌نێت، هه‌روه‌ها هه‌ر كاتێكیش له‌جێگه‌یه‌كدا بناغه‌و ژێرخانی وه‌رزشی‌و پشتیوانی هه‌بێ، بێگومان ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا له‌كۆڵانه‌كاندا یاریكه‌ر پێگه‌یشبتێ، ئه‌وا ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه ستادیۆمی گه‌وره‌و بچوك له‌شارو شارۆچكه‌كاندا هه‌یه، بۆچی یاریكه‌ر باشتر پێنه‌گات؟!
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: پێویسته ئومێدببه‌ستین، ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه‌و پشتیوانیه‌كانمان به‌رده‌وام بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایینده‌یه‌كی باشتر‌و رۆشن بۆ وه‌رزش بێته‌دی‌و وتیشی: هه‌ر پشتیوانی‌و هاوكارییه‌كی یانه‌ی سه‌یدێادقیشم كردبێ، به‌ئه‌ركی خۆمم زانیوه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك گرنگی خۆی هه‌یه‌و پشتیوانییه‌كی سه‌ره‌كیشه، له‌به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون‌و گه‌شه‌كردنی.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25