riklam

سەرۆك كۆمار داوا دەكات بڕگەیەك لەبودجەی گشتی زباد بكرێت

عیراق 04:36 PM - 2019-07-14
.

.

سەرۆك كۆمار پێشنیازی زیادكردنی بڕگەیەك دەكات لە بودجەی گشتی بۆ پاڵپشتی كردنی داهێنەران و دابینكردنی چاودێری تەندروستی بۆ كەسانی پێشەنگ.
سەرۆك كۆمار، تەئكیدی كردەوە لە پێشكەشكردنی چاودێری تەندروستی و پشتیوانی لە رۆژنامەنوسان و نوسەران و هونەرمەندان بەتایبەت ئەوانەی تەمەنێكیان بەڕێكردووە، ھاوكات بەبایەخەوە باسی رۆڵی ئەو پێشەنگانەی كرد لە بنیادن لە كاروانی رۆشنبیری و ئەدەبی و بەشداریكردنیان لە پتەوكردنی ئەزمونی دیموكراتی لە وڵاتدا.

سەرۆك كۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠١٩/٧/١٤ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوزیكرد لە د. عەلائەدین عەلوان وەزیری تەندروستی و ژینگە و د. عەبدول ئەمیر حەمدانی وەزیری رۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار و موئەید لامی نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسان و جەبار جودی نەقیبی سەندیكای  هونەرمەندان و ناجح مەعموری سەرۆكی یەكێتی گشتی ئەدیبان و نوسەران لە عێراق.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار پێشنیازی كرد بە دانانی بڕگەیەك لە بودجەی گشتی ساڵی 2020 بۆ دامەزراندنی سندوقێكی تایبەت بۆ پشتیوانیكردنی داهێنەران لە بوارەكانی ئەدەبی و رۆشنبیری و بوارەكانی تر، هەروەها داوای كرد كە لە نەخۆشخانەی تایبەتمەند چارەسەر بكرێن، چ لە بەغدا یان لە هەرێمی كوردستان بەگوێرەی پێویستی.

سەرۆك كۆمار باسی لەو بەرپرسیارییەتیە گەورەیە كرد كە كەوتە سەرشانی رۆژنامەنوس و روشنبیران و هونەرمەندانی‌‌ دوای شكستی داعشی تیرۆریستی، و پێویستی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان و رۆشنبیر كردنیان، تا درك بە ڕاستییەكان بكەن لە رێگەی بیرۆكەی رۆشنبیری و فكرییەوە، هاوكات رۆڵ ببینن لە گێرانەوەی بەغدا بۆ پێگەی خۆی وەك ناوەندێكی شارستانی و روناكبیری.

سەرۆك كۆمار بە وردی گوێی لە وردەكاری و قسەكانی ئەندامانی وەفدەكە گرت، كە باسیان لەو ئاستەنگانە كرد كە رووبەڕووی كاری رۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان دەبێتەوە لە عێراقدا، هەروەها ستایشی رۆڵی سەرۆك كۆماریان كرد، بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانی بە ناوەندی رۆشنبیری و رۆژنامەوانی لەعێراقدا.


PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket