riklam

لەیادی قارەمانەكەی زیندان وكۆلەكەی رێكخستنەكانی كوردستان .....

ی.ن.ک‌‌ 03:44 PM - 2019-07-14
.

.

جەمال تاهیر رۆلەیەكی دلسۆز،پیاوێكی هێمن،مووزەردێكی بالا بەرزی میهرەبان،مامۆستایەكی دلسۆز بۆ منالانی كوردستان،پێشمەرگەیەكی ئازاو چاونەترس،قارەمانێكی دوژمن بەزێن لە زیندان،كە پاش چەندین گرتن وئازارو ئەشكەنجە و هەلواسین،دوژمنی هەراسان كردو نەیتوانی یەك نهێنی پێ ئاشكرا بكات؛ هەر ئاشكراكردێكی ناو و رێكخستی ئەوكات ئەبوە هەلوەشانەوە و كپ كردنی شۆرش؛ هەر بۆیە هەڤال مام جلال نازناوی قارەمانی زیندانی پێ بەخشی.

لێپرسراوی رێكخستنەكانی كوردستانی كۆمەلەو یەكیەتی كارێكی گەلێك قورس بوو بەلام بە ژیری و كارامەیی خۆی توانی بناغەی رێكخستنی هێشوی دانێ و زانا و بلیمەت بوو لە قەناعەت پێكردن و رێكخستنا بە جۆرێك كاریگەری هەبوو وە خەسلەتەكانی كاریزمای تیا بوو كە لە كۆنفرانسی كۆمەلە لە ۱۹۸۲لە شاخ بە نهێنی بەشداری ئەكات بە روپۆشكراوی و بە ناوی نهێنی (سەركەوت) لە ناو ۲۲۱ بەشداربوو توانی دەنگی زۆرترین بەدەست بێنێ دوەم دەنگ بێت دوای كاك نەوشیروان رەوانی شاد بێت .

لە پێشمەرگایەتیش لە شاخ سەرپەرشتی چەندین شەری كردوە وە هاوكاری باش بووە ،سەرەرای ئەمانە هەمیشە چ لە شار و یان لە شاخ بەشێكی زۆری كاتی بۆ پەروەردەكردنی قوتابیان و منالان تەرخان كردبوو لە رێگەی پیشەی پیرۆزی مامۆستای؛ كە زۆر مرۆڤی رۆشنبیرو بەسودی ئەم گەلە ستمدیدەیە دەبینم ئەلێ من پەروەردەی دەستی جمال تاهیرم.

دلنیام ئێستا رۆحت شادە بە پێشكەشكردنی ئەوەی لە دەستت هات بۆ كوردستان،هەروەها ئێمەش رۆلەو وەچەكانت هەریەكەو لە كونجێكەوە بەردەوامین لە خزمەت و پاراستنی ناوە پیرۆزەكەت.

شەهید جمال تاهیر پاش ئەوەی چووە شاخ بوە لێپرسراوی رێكخستنەكانی شاخ و شارەكانی كوردستان، گەلێ نامەی ئالوگۆر هەیە لە گەل رێكخستنەكان ،هەول ئەیەم جارجار بلاوی بكەمەوە،هەر بەرێزێكیش نامەی تری پێ شك دێ بە سوپاسەوە بۆمان بنێرێ.

هاورێ دلێر ناوە نهێنیەكەی (فاروق ئەحمەد علی)ە ،كە بە داخەوەلە ئەنجامی چالاكی سالی ۱۹۸٤
شەهید بوە، ئەم نامەیە لە ۱٤ـ٤ـ۱۹۸۳ لە سەركەوت بۆ هاورێ دلێر دەنێرێ ،رەوانیان شاد بێت.

PUKmedia  سۆران جمال تاهیر

 

 

1.jpg

3.jpg

656.jpg

1.jpg

2.jpg

3.jpg

4.jpg

6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket