riklam

بڵێیت ... بڵێن

بابەتی گۆڕاو 02:54 PM - 2019-07-14
.

.

بڵێیت ... بڵێن

هیچ له‌وه‌ ناخۆشتر نى یه‌:
تۆ بڵێیت: بزماره‌ و بزماره‌
ئه‌وان به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێن: بزمار نى یه‌ و مێخه‌
***
بڵێیت: رێ ى خه‌باتمان
بڵێن: زێڕه‌.. زێڕه‌.. سه‌رۆكمان زێڕه‌
***
بڵێیت: حكومه‌ته‌كه‌مان شه‌فاف و خاوه‌ن ئه‌زموونه‌
بڵێن: بڕوخێ دز
***
بڵێیت: كراس زه‌ردێ كراس زه‌ردێ
بڵێن: سه‌وزه‌ مه‌ڕۆ سه‌وزه‌ گیان..
***
بڵێیت: سه‌رۆكه‌كه‌مان خاكى یه‌
بڵێن: باخچه‌ى پاشا له‌وبه‌ر ئاوه‌
***
بڵێیت: ره‌فیقان من ئه‌وا رۆییم له‌لاتان
بڵێن: ده‌بڕۆ به‌و له‌عنه‌ته‌بى كه‌خوا كردى له‌شه‌یتان
***
بڵێیت: من عاشق و سه‌ودا سه‌رم
بڵێن: ده‌ستى ئه‌و ئوستاده‌ بشكێ ده‌رسى عیشقى پێ گوتى
***
بڵێیت: دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ى جارانه‌
بڵێن: ئه‌سمه‌ر تۆراوه‌، دڵى گۆڕاوه‌
***
بڵێیت: منم سه‌ركرده‌تان بۆ له‌شكرى غه‌م
بڵێن: تۆ ده‌ستخه‌ڕۆت كردین، تۆ ره‌نجه‌ڕۆت كردین
***
بڵێیت: گریانم دێ نانوم وه‌ڵڵا مردن ئه‌بینم
بڵێن: تۆ خه‌ریكى عه‌یش و نۆشى و من به‌ ئاهى سه‌رده‌وه‌
***
بڵێیت: هه‌موو رۆژێ له‌به‌ر سه‌یرى بتى ئه‌و به‌ژن و باڵایه‌
بڵێن: ناپرسى ئاخۆ من بێ تۆ چۆنم
***
بڵێیت: به‌رد ئه‌بارێنى به‌سه‌رما چه‌رخى بێ ره‌حم و وه‌فا
بڵێن: خۆت به‌ خۆتت كرد به‌ردبارانت كه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket