riklam

سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌حره‌ین كرد

عیراق 02:16 PM - 2019-07-14
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14-7-2019  له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ سه‌لاح مالكی باڵیۆزی شانشینی به‌حره‌ین له‌ عیراق دوای ئه‌وه‌ی له‌ مه‌نامه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و كاره‌كانی له‌ به‌غدا ده‌ستپێكرده‌وه‌.

سه‌رۆك كۆمار به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ گرنگی و مێژووی دێرینی په‌یوه‌ندی برایانه‌ و پته‌وی نێوان عیراق و به‌حره‌ین-ی كرد كه‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی دۆست به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ ده‌دات، ئاماژه‌شی كرد به‌ پێویستی په‌ره‌پێدانی ئالیاتی كاری پێكه‌وه‌یی بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و پێشهاته‌كان و چه‌سپاندنی ئارامی و ئاشتی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.

سه‌رۆك كۆمار سوپاسی هه‌ڵوێستی برایانه‌ی پادشای به‌حره‌ین-ی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی له‌ عیراقی كردووه‌، هاوكات هه‌ڵوێستی برایانه‌ی پادشای به‌حره‌ینی به‌رزنرخاند سه‌باره‌ت به‌و په‌لاماره‌ی كه‌ كرایه‌ سه‌ر بینای باڵیۆزخانه‌ی به‌حره‌ین، ته‌ئكیدیشی له‌ پابه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق كرده‌وه‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌و باره‌گا و نوێنه‌رایه‌تی و باڵیۆزخانه‌ دیبلۆماسییانه‌ی كه‌ له‌ عێراقدا كار ده‌كه‌ن و ره‌خساندنی دۆخێكی ئه‌منی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشی ئه‌ركه‌كانی خۆیان راپه‌رێنن.

له‌لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی به‌حره‌ین سڵاو رێزی شا حه‌مه‌د كوڕی عیسا ئال خه‌لیفه‌ی گه‌یاند به‌ سه‌رۆك كۆمار و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، ته‌ئكیدیشی‌ له‌ پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و یه‌كڕیزی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی كرده‌وه‌، ھاوكات سوربوونی وڵاته‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و فراوانكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا.

PUKmedia نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار

300 (2).jpg

300 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket