سزای له سێداره‌دان لای ئه‌لبێر كامۆ
بیروڕا 01:51 PM - 2019-07-14.
دیاره سزای له‌سێداره‌دان و ملپه‌ڕاندن ” المقصله” مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره سزایه‌دا به‌رده‌وام دوو ئاڕاسته‌ی دژبهیهكیش سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، كه یه‌كێكیان سزای له سێداره‌دان به پێویست ده‌زانێت و پێی وایه سزایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه، ئه‌ویتریان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه سزای له‌سێداره‌دان بمێنێت و دژایه‌تی ده‌كه‌ن و به سزایه‌كی دژ به‌مافی مرۆڤی داده‌نێن.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی
84 ده‌وڵه‌ت سزای له سێداره‌دانیان بۆ هه‌موو تاوانه‌كان لابدووه
12 ده‌وڵه‌ت سزاكه‌یان به گشتی لابدووه، ته‌نها بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی كه‌م نه‌بێت وه‌ك تاوانی جه‌نگ
24 ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر چی سزاكه‌یان لانه‌بردووه، به‌ڵام زیاتر له ده ساڵه به كردار سزاكه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه
76 ده‌وڵه‌ت سزاكه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
%97ی حاڵه‌تی له سێداره‌دانیش له چین و ڤێتنام و ئێران و ئه‌مریكا بووه.
به پێی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ساڵی1969 ، سزاكه بوونی هه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا ته‌تبیقی كه‌مه( هه‌ڵبه‌ت هه‌رێمی كوردستانیش كار به‌م یاسایه ده‌كات)
دیاره لایه‌نگرانی هه‌ردوولا به‌ڵگه و پاساوی یاسایی و لۆژیكی دێننه‌وه و زۆرجاریش پاساوه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری یاساوه گفتوگۆی چڕی له‌سه‌ر كراوه و خراونه‌ته‌ڕوو.
بۆیه لێره‌دا ده‌مه‌وێت سزاكه له دیدی نوسه‌رو فه‌یله‌سوفی (جه‌زائیری-فه‌ره‌نسی) ئه‌لبێر كامۆوه بخه‌مه‌ڕوو:
كامۆ له كتێبی ”گیلۆتین”دا لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ورد‌و چڕی كردووه بۆ سزای له‌سێداره‌دان، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی یاساییه‌وه، به‌ڵكو لایه‌نی مرۆیی و ده‌روونی تاوانبار‌و كاریگه‌ری سزاكه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌خاته‌ڕوو.
كامۆ سزای له‌سێداره‌دان به سزایه‌كی قێزه‌ون داده‌نێت و له به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا باس له حاڵه‌تی ده‌روونیی باوكی ده‌كات و ده‌ڵێت (... به‌ڕوویه‌كی مۆنه‌وه گه‌ڕایه‌وه، قایل نه‌بوو قسه بكات ... پاشان كتوپڕ ده‌ستی به ڕشانه‌وه كرد- ئه‌مه له كاتێكدا باوكم به حه‌سره‌ته‌وه ڕووی له مه‌یدانی له سێداره‌دانی تاوانبارێك كرد تا به چاوی خۆی دیمه‌نی مه‌رگی ئه‌و تاوانباره ببینێت كه ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێكی سه‌ربڕی بوو.)
له ڕاستیدا كامۆ له‌م كتێبه‌دا زۆر پرسیار ده‌وروژێنێت، به‌ڵام دوو پرسیاری گرنگ كه له هه‌مان كاتدا دوو پرسی سه‌ره‌كیی فه‌لسه‌فه‌ی یاسایین ده‌خاته‌ڕوو :
•ئایا سزای له سێداره‌دان سزایه‌كی په‌ند ئامێز - به عیبره‌ته ؟
• ئایا له سێداره‌دان سزایه‌كی دادپه‌روه‌ره ؟
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت له سێداره‌دان نابێته عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكی تا له تاوان دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه خودی كۆمه‌ڵگه باوه‌ڕی به‌و عیبره‌ته نییه. ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوو دیمه‌نی ڵه سێداره‌دانه‌كه پیشانی خه‌ڵك بدرایه، به‌ڵام له واقیعدا زۆربه‌ی جار پرۆسه‌ی له سێداره‌دان به نهێنی ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت( قورسترین سزا پێش هه‌ر شتێك ناتوانێت كه‌سێك بترسێنێت كه نازانێت دواتر كاری كوشتن ده‌كات !)
هه‌ره‌وه‌ها سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه تاوانكارن ده‌ڵێت دیمه‌نی مهقێهله نابێته په‌ند و عیبره‌ت بۆیان. لێره‌دا نمونه‌یه‌ك دێنێته‌وه و ده‌ڵێت ” سه‌رژمێرییه‌ك له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست دا ئه‌نجام دراوه‌و ئاشكرای ده‌كات كه 170 له سێداره‌دراو له كۆی 250 كه‌سی له سێداره‌دراو له‌وه‌وبه‌ر به چاوی خۆیان دیمه‌نی له سێدارهدانێك یان دوو له سێداره‌دانیان بینیووه.”
جگه له‌وه كامۆ به ڕاشكاوی باس له‌وه ده‌كات سزای له سێداره‌دان سزایه‌كی به‌عیبره‌ت نییه بۆ خه‌ڵكی، چون له‌و وڵاتانه‌ی سزاكه جێبه‌جێ ده‌كرێت نه‌بۆته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه تاوان زیادی كردووه! له كاتێكدا ئه‌و وڵاتانه‌ی سزاكه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه تاوان تیایاندا زیادبوبێت.
كامۆ پێی وایه له سێداره‌دان سزایه‌كی دادپه‌روه‌رانه نیه،
به تایبه‌ت بۆ تاوانبارێك كه كوشتنی ئه‌نجام نه‌دابێت.
پاشان ده‌ڵێت له‌ڕووی حسابییه‌وه كوشتنی تاوانبار له به‌رامبه‌ر تاوانلێكراودا یه‌كسانه، به‌ڵام له ڕووی واقعیه‌وه نایه‌كسانه، چونكه پڕۆسه‌ی له سێداره‌دان به شێوه‌یه‌كه سه‌رباری مردنی تاوانبار، كۆمه‌ڵێ ئازاری تر ده‌چێژێت. وه‌ك زه‌وتكردنی ئازادییه‌كه‌ی له چاوه‌ڕوانی ڕۆژی له سێداره‌دانیدا و پێداگری له ئه‌نجامی سزاكه.. كه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ ئازارن پێشتر تاوانلێكراو ڕووبه‌ڕوی نه‌بۆته‌وه.
كامۆ داوا ده‌كات به هۆكاری واقعی و لۆژیكی سزاكه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه له سێداره‌دان ده‌رفه‌ت بۆ چاكسازی ناهێڵته‌وه، له كاتێكدا گه‌وره‌ترین تاوانكار كه قێزه‌ونترین تاوانی ئه‌نجامدابێت شیاوی چاكسازییه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه وته‌كانی” بێریار فالوی” ئه‌ندامی باندی مازوی به كرێگیراوی گۆستابۆ یه دوای چه‌ندین تاوانی قێزه‌ون كه ئه‌نجامی دابوو له زیندان به هاوڕێكه‌ی وتبوو (... من داخ بۆ ئه‌وه ده‌خۆم كه پێشتر ئه‌م كتێبه پیرۆزه‌م نه‌ناسیبوو كه ئێستا لامه، دڵنیات ده‌كه‌م ڕۆژم به‌م دۆخه‌ی ئێستا نه‌ده‌گه‌یشت. )
كامۆ ” كاری قورسی هه‌تا هه‌تایی” وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤ و به‌دیل دیاری ده‌كات و توانای هه‌ڵبژاردنی مردن بۆ بڕیار بهسهردادراو جێده‌هێڵێت.
پارێزه‌ر / هه‌ڵكه‌وت عه‌لی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28