ده‌با هه‌موان هاواركه‌ین به‌ره‌و كۆنگره ..!
ی.ن.ک 01:00 PM - 2019-07-14.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .. قولله‌ی قافه، پیره‌مه‌گروونه .. سه‌فینه، شۆڕشی نوێێ مۆدێرنی گه‌لی كوردستانه، ئه‌و هێزه بیروباوه‌ڕه تۆكمه‌یه‌ی هه‌ره‌سی به هه‌ره‌س هێنا و هیوای گه‌ڕانده‌وه بۆ بێ هیوایی، ئه‌مه ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌یه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێ ناسراوه. سه‌رده‌مانی شاخ ناسرابوو به‌وه‌ی ( تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌مما به زه‌بره )، پاش راپه‌ڕین، تۆڵه بووه هه‌نگاونانی دروست به‌ره‌و دیموكراسی، به دامه‌زراوه كردنی دام و ده‌زگاكان، په‌رۆشبوون بۆ یه‌كێتی نێو رێزه‌كانی گه‌ل، نزیككردنه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كان له یه‌كدی، هه‌تا گه‌ر له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی چه‌ندین مافی تواناداری و مێژوویی خۆشی بووبێت، ئه‌م هه‌نگاوانه به‌ره‌و پێش ده‌رۆیشتن به سه‌رپه‌رشتی بیرمه‌ند و داهێنه‌ر و خه‌مخۆر بۆ دۆزی كورد رابه‌ری گه‌وره‌مان ( مام جه‌لال )، ئه‌و ده‌م هه‌میشه له ترۆپكی هیواكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا بوو، وه‌ك هه‌ر حزبێكی سیاسی تر قۆناغ به قۆناغی ته‌مه‌نی سیاسی كۆنگره و پلنیۆمی ده‌گرت و هه‌ركۆنگره‌یه‌كیش بازدان و گوژم و تینێكی بێ وێنه‌ی ده‌دایه‌وه به پێشكه‌وتنی یه‌كێتی و كۆبوونه‌وه‌ی زۆرتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌وری چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی ( مام ). هه‌میشه سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی سنووری دیموكراسی و ئازادی بووه، مامی مه‌زنمان خودی خۆی له هه‌موو كه‌س زۆرتر پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی ئازادییه‌كان بوو، ئێستاش وا نۆ ساڵ به‌سه‌ر گرتنی دوا كۆنگره‌دا تێپه‌ریوه و هێشتا لێره‌و له‌وێ وا پێده‌چێت گرفت بخرێته به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره، له كاتێكدا به‌ستنی كۆنگره به واتای نوێبوونه‌وه و گه‌شه كردن و یه‌كریزی و تاودانه‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه نادروسته‌كانی ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌یدا.
وه‌لێ لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه رووكه‌شیی هاوڕایی له به‌ستنی كۆنگره‌دا هه‌یه و كه‌چی كۆنگره‌ش نابه‌سترێت و ره‌وتی به‌ره‌و كۆنگره چه‌قی به‌ستووه، پرسه‌كه له‌وه دایه ده‌شێ كۆنگره له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك بێ و له زیانی هه‌ندێكی تر، خۆ گه‌ر واش بێت ئه‌مه ره‌وایه و له ته‌واوی كۆنگره جیهانییه‌كاندا هه‌روابوه، به‌ڵام كامانه‌ن سوودمه‌ند ده‌بن و كامانه‌ن زیان ده‌كه‌ن، بۆ خودی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وه‌ی په‌رۆشی یه‌كێتی و مه‌به‌ستیه‌تی، یه‌كێتی ببێته‌وه به یه‌كێتییه‌كه‌ی جاران و قولله‌ی قاف و پیره‌مه‌گرون و سه‌فینه‌كه‌ی ( مام )، ئه‌وه ئه‌و كادر و پێشمه‌رگه تێكۆشه‌رانه‌ن ماندوو بوون له مێژووی یه‌كێتیدا، ئه‌و نه‌وه نوێیانه‌ن په‌روه‌رده‌ی دروستی هزر و رێبازه‌كه‌ی ( مام )ن، ئه‌وانه‌ی مۆنۆپۆلی بازاڕ و بازرگانی كردن نین و بیری نه‌وتیان نیه .. ئه‌وانه‌ی ته‌نیا گیانیان هه‌یه بیبه‌خشنه رێبازه‌كه‌ی ( مام ) و له‌وێوه ببنه داینه‌مۆ و سووته‌مه‌نی رۆژگارێكی رووناكی پڕ خزمه‌تگوزاری، ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه منداڵه‌كانیان دامه‌زرێنن وه‌ك جێگره‌وه‌ی خۆیان و ئاینده‌ی منداڵه‌كانیان جێده‌هێڵن بۆ لێوه‌شاوه‌یی خۆیان، ئه‌وانه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیان له‌گه‌ڵه، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی هه‌میشه یه‌كێتییان به فریادڕه‌س زانیوه و ناسیوه، خۆ دیاره ئه‌وانه‌ی گرفت بۆ به‌ستنی به په‌له‌ی كۆنگره ده‌سازێنن و پاساوی نادروست ده‌هێننه‌وه و پرۆسه‌كه درێژده‌كه‌نه‌وه و دوای ده‌خه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خودی خۆیان له یه‌كریزی یه‌كێتی و توند و تۆڵ بوونه‌وه‌ی یه‌كێتیدا نابیننه‌وه و هه‌میشه له نێو بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌ی دیسپلینی حزبیدا مامه‌ڵه‌یان ده‌ڕوا و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانیان ده‌پارێزن، ده‌نا ئه‌وه ( مام )ی مه‌زنمان بیرمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی وه‌ك سكرتێری گشتی یه‌كێتی وه‌ك جه‌سته جێی هێشتووین، به‌لام وه‌ك هزر، وه‌ك رێباز، وه‌ك رۆح و وه‌ك ویژدان، له دڵ و ده‌روونی هه‌موو كادرێكی بێ به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشگێڕدایه، ئه‌وه‌ش سه‌رنجم كۆ ده‌كاو واقم وڕ ده‌مێنێ به‌دیار ئه‌و باوی ده‌سته‌واژه‌یه‌ی: هه‌موو ده‌بێژن: مام وای فه‌رموو، له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام ده‌ڕۆین و لاناده‌ین، چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام و.. هتد.
رێبازه‌كه‌ی ( مام ) به‌رژه‌وه‌ند په‌رستی نیه، خۆسه‌پاندن و بنه‌ماڵه سه‌پاندن نیه، رێبازه‌كه‌ی ( مام )، كاركردنی دروسته بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سامان پێكه‌وه نان و قۆرخكردنی كاره بازرگانییه‌كان نیه، ئه‌و ده‌مانه‌ی ( مام )، له ژیاندا بوو یه‌كێتی رووناكی سه‌ر ده‌هلێزه تاریكه‌كانی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و دزینی سامانی كوردستان بوو، چاودێرێكی دروستی هه‌موو حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران بوو له هه‌ر پارتێكی سیاسی‌دا بوایه.
ناكرێت حزبێكی وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له مێژووه پر سه‌روه‌رییه‌كانی دابڕێنرێت، ئه‌و سه‌روه‌ریانه پێناسه‌ی فیكری و سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، با بزانرێت ئه‌وانه‌ی په‌رۆشی كۆنگره نین به‌هه‌ر به‌هانه‌یكی بێ بنه‌ماوه بێت، به‌واتای په‌رۆشی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌ندامانی یه‌كێتی و شه‌هیدان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نین، ئاخر ده‌بێت ئه‌و راستیانه ئاشكرا بكرێت و هه‌مووان تێبگه‌ینرێن كه له كۆنگره‌دا پڕۆگرام په‌سه‌ند ده‌كرێت و پرۆگرامیش په‌یوه‌ندی به باری ئابووری و كلتوری و رووناكبیری و چاره‌نووسی گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به قۆناغی ئه‌مرۆ و شكستی ریفراندۆمه‌وه هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بنه ده‌رهاوێشته‌ی راوبۆچوونه هاوبه‌ش و هه‌ڵسنگاندنه‌كانی ناو كۆنگره، ناكرێت هه‌ر یه‌ك له ئاوازێك بخوێنێت بۆ پرۆگرامی میلله‌تێك .. ده‌بێت ناپه‌رۆشه‌كانی كۆنگره بزانن كۆنگره ئه‌و چراوگه‌یه له به‌ر رێنماییه‌كانیدا یه‌كێتیش و گه‌لی كوردستانیش له ته‌نگژه‌كان رزگار ده‌كات.
ئه‌وانه‌ی په‌رۆش نین و رێبازه‌كه‌ی ( مام )ی مه‌زنیش، بۆ گێلكردنی به‌رامبه‌ر به‌كارده‌هێنن، ئایا ده‌زانن رێبازه‌كه‌ی ( مام ) یه‌كێتی ریزه‌كانی یه‌كێتییه، خه‌مخۆری ژیانی هاووڵاتییه و ته‌نیا كۆنگره‌ش سیاسه‌تی یه‌كێتی له ناوه و ده‌ره‌وه‌یدا ده‌پارێزێت. په‌سه‌ندی له‌وه‌دایه هه‌مووان هه‌ست به پێگه‌ی یه‌كێتی بكه‌ین له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شێكه له سوشیال دیموكراتی جیهانی و پێگه‌ی دیاری خۆی هه‌یه، یه‌كێتی حزبۆلكه‌یه‌كی گچكه نیه تا به ویست و ئاره‌زووی تاكه كه‌سی بڕوات به‌رێوه، بنكه و پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی داینه‌مۆی راپه‌ڕینێك بوون كه رژێمێكی پڕ چه‌ك و سه‌ربازی له كوردستان ریشه‌كێش كرد و هه‌ر ئه‌و هێزه حزبی و جه‌ماوه‌رییه، چیترئه‌وه قبووڵ ناكات یه‌كێتی به‌م جۆره بمێنێته‌وه .. ده‌بێت كۆنگره گۆره‌پانی شۆڕشێكی گۆڕانگاری و چاكسازی و خۆ سازدانه‌وه بێت، تا ئارامی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ده‌با هه‌مووان هاوار كه‌ین به‌ره‌و كۆنگره.
هیوا سه‌رهه‌نگ / هۆڵه‌ندا
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24