riklam

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژنه‌ به‌عسییه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌رده‌چێت

عیراق 12:54 PM - 2019-07-14
.

.

دادگای كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و ژنه‌ ده‌ركرد كه‌ له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوودا له‌كه‌ركوك وتی، من سه‌دامیی و به‌عسییم.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌فراسیاو كامیل وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: له‌لایه‌ن دادگای كه‌ركوكه‌وه‌و به‌پێی ده‌ستوور، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ره‌نا حه‌مید ئه‌و ژنه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی كه‌ركوكدا له‌به‌رچاو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتبووی، من سه‌دامیی و به‌عسییم.

وتیشی: پۆلیس ماڵی ئه‌و ژنه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی چوونه‌ته‌ ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام ماڵی چۆڵكردوه‌و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتووه‌و ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلیس له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنیه‌تی به‌دادگا.

وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: فه‌رمانی دادگا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ جێبه‌جێی ده‌كرێت و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆ ده‌ستگیركردنی ره‌نا حه‌مید.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket