ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد

ڕێكخراوی چه‌پك به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلی كرد


14/7/2019 12:15:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

رێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی تاكه‌ رێكخراوی كوردستانی باشوور له‌سه‌رداوای فه‌رمی ئه‌نیستیتۆی كورد له‌برۆكسل و جڤادی ئازادی كورد له‌برۆكسل به‌شدرای چالاكی هه‌فته‌ی كه‌لتوری و كه‌له‌پوری مه‌یدانی كرد له‌ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا چالاكیه‌كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی شاری برۆكسل و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كراو بۆ هه‌ر ڕێكخراوێكیش چادرێكی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ دیاریكرا، رێكخراوی چه‌پكیش چادری هه‌فته‌ی بۆ دیاری كراو تیایدا ده‌یان وێنه‌ی كۆنی شاروو شارۆچكه‌كانی كوردستانی باشورو شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان نمایش كرا له‌گه‌ل ده‌یان پارچه‌ی كۆن و كاره‌كانی چنینی ده‌ستی خانمان .

ده‌وروێش فه‌رحۆ به‌رپرسی ئینستیتۆی كورد له‌ برۆكسل رایگه‌یاند: زۆر خۆشحاڵین ئه‌مساڵ كه‌لتور و هاونیشتیمانیانمان له‌ كوردستانی باشوور به‌شداری هه‌فته‌ی كه‌لتوری برۆكسلیان له‌گه‌ل كردین به‌دڵنیایه‌وه‌ چالاكیه‌كه‌یان جوانتر كرد به‌تایبه‌ت به‌وجله‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌و به‌وهه‌ڵپه‌ركی گه‌رم گوڕه‌كوردییه‌ ناوازه‌یان بۆیه‌ به‌هیواین هه‌ربه‌وجۆره‌ هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت،  هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ  سه‌رۆكی ریكخراوی چه‌پك له‌داهاتودا كاری هاوبه‌شیان ده‌بێت و له‌چالاكیه‌كه‌لتوریه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بن تا بیانییه‌كانی وڵاتانی  ڕۆژئاوا ئاشنابن به‌ كه‌لتوری ره‌سه‌نی كوردی و به‌شیوازیكی فراوانتر برواننه‌ گه‌لی كورد.
شاخه‌وان ئه‌كره‌م دوكانی سكرتێری رێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ برۆكسله‌وه‌ راگه‌یاند: ئه‌مساڵ ئیمه‌ وه‌ك رێكخراوی چه‌پك به‌شداری چالاكی هه‌فته‌ی كه‌لتوریمان كرد و به‌خۆشحالیه‌وه‌ پێشوازیه‌كی گه‌رممان لێكراو داواشمان لێكرا كه‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بین و پرۆپۆزه‌لی كاری هه‌میشه‌یی و هاوبه‌ش گرێ بده‌ین له‌گه‌لیان هه‌ر بۆیه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ناوی كورد زیاتر ئه‌وبڕیاره‌م دا له‌گه‌ل ته‌واوی رێكخراوه‌كانی كوردستانی باكور و ئینستیۆدی كورد له‌برۆكسل،  بازنی جنراو به‌موروی ڕه‌نگاو ڕه‌نگمان به‌خشیه‌ مندالانی ئاماده‌بوو میخه‌كیش بۆ خامنان و ته‌زبیحیش بۆ پیاوان بۆیه‌ به‌م كاره‌ رێبوارانی رێی هه‌فته‌ چالاكیه‌كه‌ خۆشحال بوون و توانیمان ناوی كوردستانی باشور به‌رز ڕابگرین و هه‌بون و به‌هێزی هه‌ربه‌هێزه‌وه‌ رابگرین له‌نێو رێكخراو و پارت و ته‌واوی میوان و ئاپۆره‌ی خه‌لكی برۆكسل پاشان رێكخراوی چه‌پك به‌سه‌رۆكایه‌تی شاخه‌وان ئه‌كره‌م دوكانی و وه‌فدیكی هاوڕێی سه‌ردانی نوینه‌رایه‌تی حوكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن دلاوه‌ر ئاژگه‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی لێكران و ده‌ست خۆشی  له‌كاروچالاكیه‌كانی رێكخراوی چه‌پك له‌تاراوگه‌كرا و هه‌موو پشتیوانی و پشتگیریه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمییان بۆ دوپات كرایه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی و كاری پیكه‌وه‌یش گرێدرا.


رێكخراوی چه‌پك بۆگه‌شه‌پێدانی مرۆیی رێكخراوێكی ئێن جی ئۆیه‌و له‌به‌رواری 5-7-2018 مۆله‌تی فه‌رمی له‌فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومه‌یه‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێـم وه‌رگرتوه‌و ناساندن و مۆڵه‌تی یاسایشی له‌ حوكومه‌تی ھۆلندا و ناساندنی تیابه‌تی له‌ شاره‌وانی كۆلن و برۆكسل ھه‌یه‌ و لای رێكخراوی چه‌پك بیروراو حیزبایه‌تی نیه‌ به‌لكو مرۆڤ بوون له‌سه‌ر ئه‌ساسی یه‌كترقبولكردن و خزمه‌ت گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه‌ و ستافێكی كارامه‌شی له‌كوردستان ھه‌یه‌ و له‌م نزیكانه‌ش باره‌گای ئۆفیسی سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه‌.

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • نوێترین دەركەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی سوپای چیلی به‌ 38 سه‌رنشینه‌وه‌ ونبوو

  • image04
  • كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات

  • image04
  • پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان

  • image04
  • میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌

  • image04
  • سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون

  • image04
  • به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن


                                           

هۆڵەندا.. لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمێك نمایشدەكرێت


یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمی (من هێشتا نامۆم)  نمایشدەكات.

سەعات 14:30 دەقیقەی رۆژی یەكشەممە 15...


   ڤانکوڤەر.. سیمینارێك لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
  ئەڵمانیا..دوو دادوەری كورد گفتوگۆ لەسەر نادادپەروەری دادگاکانی عیراق دەکەن
                                           

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام


لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه‌، بۆ كۆنگره‌ دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
 
لاهور ش...


  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
                                           

عه‌فرین.. تائێستا توركیا 150 هه‌زار دار زه‌یتوونی له‌ناو بردووه‌

جارێكی دیكه‌ تاڵان وبڕۆیی به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی شاری عه‌فرین دێته‌وه‌ سه‌ر باس، به‌رپرسه‌ دیاره‌...


  سه‌رشۆڕێكی داعش له‌به‌رده‌م سه‌ری به‌رزی كچه‌ ئێزیدییه‌كدا
  روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌


کاریکاتێر