riklam

61 ساڵ به‌سه‌ر شۆرِشی 14ی ته‌مموز تێده‌په‌ڕێت

عیراق 08:49 AM - 2019-07-14
.

.

ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14-7-2019 شه‌ست و یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر شۆرِشی 14ی ته‌مووز تێده‌په‌رِێت كه‌ تیایدا كۆتایی به‌سیستمی پاشایه‌تی له‌ عیراقدا ھێنرا.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14-7-1958 به‌ھه‌وڵی عه‌بدولكه‌ریم قاسم  و چه‌ندین ئه‌فسه‌ری تر، سیستمی حوكم له‌ عیراق له‌پاشایه‌تییه‌وه‌ گۆرِا بۆ كۆماری، ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كێك له‌ رووداوه‌ گرنگ و پرِ بایه‌خه‌كانی مێژووی عیراق داده‌نرێت.

له‌ دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ تاوه‌كو شۆرِشی ساڵی 1958 خه‌ڵك له‌ سیستمی پاشایه‌تی له‌ عیراقدا بێزاربوون، بۆ كۆتایی ھێنانیش به‌م بارودۆخه‌ ھاووڵاتیانی عیراق برِیاریاندا له‌چوارچێوه‌ی پارت‌و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كان كار بۆ له‌ناوبردنی رژێمی پاشایه‌تی بكه‌ن‌ و له‌لایه‌كی تریش ھه‌وڵی رزگاركردنی عێراق بده‌ن له‌ چنگی داگیركاری به‌ریتانیا.
 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌فسه‌رانی سوپا برِیاری پێكھێنانی رێكخراوێكیان دا به‌ناوی رێكخراوی ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز، كه‌ به‌ نھێنی له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كران.

دواجارو له‌ به‌ره‌به‌یانی 14ی ته‌مموزی 1958 عه‌بدولكه‌ریم قاسم‌ و ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز ھێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆشكی "ریحاب‌ و زھور" له‌ به‌غداو توانیان كۆتایی به‌ سیستمی پاشایه‌تی له‌عیراق بھێنن ‌و سیستمی كۆماری رابگه‌یه‌نن.


PUKmedia   ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket