riklam

شاناز برایم ئەحمەد رۆژنامەنووسان كۆدەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:35 PM - 2019-07-13
.

.

خاتوو شاناز برایم ئەحمەد لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و نوێنەری میدیاكانی هەرێم كۆبووەوە.

ئەمڕۆ  خاتوو شاناز برایم ئەحمەد ۱۳-۷-۲۰۱۹، لەهۆڵی خاك لەشاری سلێمانی دیدارێكی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرس و نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان و مامۆستایانی زانكۆ ساز كرد.

سەرەتای كۆبوونەوەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و پاشان خاتوو شاناز ئامانج و گرنگی دیدارەكەی لەخستنەڕووی رەوشی میدیا و ژینگەی كاركردنی ڕۆژنامەنووسان رونكردەوە، هاوكات باسی بارودۆخی سیاسی و مرۆیی و كۆمەڵایەتی و ئابووری هەرێم و بەتایبەت سلێمانی كرد.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئەرك و رۆڵ و كاریگەری میدیا لەچارەسەركردنی تەنگژە و كێشەكان خرایەڕوو و جەختكرایەوە لە گرنگی دەستەبەركردنی ئازادی زیاتر بۆ كاری میدیایی، بۆئەوەی بەشێوەیەكی بابەتیانە و پیشەییانە كارەكەیان ئەنجام بدەن.

دواتر، دەرگای گفتوگۆ و پرسیاری بۆ ڕۆژنامەنووسان كرایەوە و خاتوو شاناز بەوردی وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە، لەمیانەی قسەكانیدا، بەپێویستیزانی میدیاكان بەبێ جیاوازی بیرو ڕا و خاوەندارێتیان، لە ئاست كێشەكانی هاوڵاتیان و سلێمانی بەتایبەت بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە بكەن، ئامادەی خۆی دەربڕی بۆئەوەی ئەوجۆرە دانیشتن و دیدارانە بەكراوەی بمێنێتەوە و فراوانتریش بكرێت، بۆ گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە لەسەر كەیس و پرسە جیاجیاكان لەگەڵ میدیاكان و ڕۆژنامەنووسان، تاوەكو بتوانن بەهاوبەشی و كاری پێكەوەیی ئەم قۆناغەش تێپەڕێنن، بەرە بنیادنانی ئایندەیەكی باشتر.

لەبەرامبەریشدا رۆژنامەنووسان گرنگی ئەودیدارەیان دووپاتكردەوە و نمونەی سەرۆك مام جەلال-یان لەو ڕووەوە باسكرد كەبەردەوام هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ میدیاكان و ڕۆژنامەنووسان هەبووە، هەروەها ستایشی ئەو هەنگاوەی خاتوو شاناز برایم ئەحمەد-یان كرد، بە یەكێك لەو كەسانە ناویانبرد كە بەردەوام ڕەخنەی توند دەگرێت و لەسەر پرسە جیاجیاكان دێتە دەنگ.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket