مه‌لا به‌ختیار: ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌ئێمه ئاسوده‌بوون
ی.ن.ک 07:48 PM - 2019-07-13.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئه‌مڕۆ 13-7-2019، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا موحسن عه‌لی ئه‌كبه‌ر، لێپرسراو و جێگری مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، پێشوازی له‌مامۆستایان‌و خوێندكاره یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سه‌ركه‌وتووه‌كانی خانه‌قین كرد‌و وێڕای پیرۆزبایی به‌ده‌ستهێنانی پله سه‌ركه‌وتووه‌كانیان، خه‌ڵاتیكردن‌و له‌وته‌یه‌كیشدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: خانه‌قین، له‌ژێر فشاری دوو بارودۆخی خراپدایه، ئه‌ویش یه‌كه‌م: حكومه‌تێكی عه‌سكه‌ری، نه‌خوازراو له‌شاره‌كه‌دا هه‌یه‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌دوای حه‌ڤده‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌خانه‌قین به‌دواوه سه‌پێنراوه،. كه سیاسه‌تێكی نه‌خوازراوه‌و چاوه‌ڕێمان ده‌كرد له‌دوای سیانزه ساڵ له‌روخانی سه‌دام، ماده‌ی (140) جێبه‌جێ ببێت، چونكه له(95%) زیاتری خه‌ڵكی شاره‌كه داوای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن خانه‌قین بخرێته‌وه سه‌ر كوردستان. بۆیه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد حكومه‌تی عیراقی پابه‌ند بێت به‌ده‌ستوره‌وه‌و گوێ له‌خه‌ڵكی خانه‌قین‌و شاره‌كانی تری ماده‌ی (140)یش بگرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت حكومه‌ت راستگۆ نییه له‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)و وتی: گریمان حكومه‌تی عیراقی له‌حكومی یه‌كێتی‌و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناوچه كێشه‌كان رازیی نه‌بووه له‌پێش شانزه‌و حه‌ڤده‌ی ئۆكتۆبه‌ر! گریشمان حكومه‌ته‌كانی عیراق، هه‌ر له‌حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوییه‌وه تا حكومه‌ته‌كانی دواتر‌و تا حكومه‌تی عه‌بادی‌و ئه‌م حكومه‌ته‌ش له‌سیاسه‌تی ئێمه رازی نین! به‌ڵام فه‌رموو با خۆیان ماده‌ی (140) جێبه‌جێ بكه‌ن!
به‌تایبه‌ت كه ئیستا كه‌ركوك، خانه‌قین، مه‌نده‌لی، شه‌نگار، مه‌خمور، دوو خورماتوو، داقوق، جه‌له‌ولا، سه‌عدیه، قه‌ره‌ته‌په، جه‌باره له‌ڕووی عه‌سكه‌رییه‌وه له‌ده‌ستی ئه‌واندایه، بۆ ئه‌وان له‌ئێمه باشتر حوكمڕانی ناكه‌ن؟ خزمه‌ت ناكه‌ن؟ خه‌ڵك رازی ناكه‌ن؟ ئه‌من‌و ئاسیاشی خه‌ڵك دابین ناكه‌ن‌و؟ بودجه‌ی زیاتر بۆ ئه‌م ناوچانه دابین ناكه‌ن‌و؟ نایسه‌لمێنن ئه‌وان ده‌توانن ده‌ستور جێبه‌جێ بكه‌ن، فه‌رموو بابیسه‌لمێنن!.
وتیشی: نه‌خێر، ده‌ركه‌وت له‌هه‌موو بارێكه‌وه پێش شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، ئێمه باشتر ئه‌م ناوچانه‌مان به‌ڕێوه‌بردووه، ئه‌گه‌رچی كه‌موكوڕیشمان هه‌بووه. ده‌ریشكه‌وت له‌رووی سیاسی، ئابوری، ئیداریی، ئاسایش‌و ته‌نانه‌ت سایكلۆجییه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌ئێمه ئاسوده‌تر بوون‌و توانیوێتی بوژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تر به‌دبیهێنن‌و فه‌رموو ئه‌وه خانه‌قین‌و با لێكۆڵێنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه له‌پێش شانزه‌و له‌دوای شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ریش بكه‌ن.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، راشیگه‌یاند: به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وان سه‌لماندیان هه‌م له‌سه‌رده‌می ئێمه‌و هه‌م له‌سه‌رده‌می خۆشیاندا، نایانه‌وێ ده‌ستور جێبه‌جێ بكه‌ن! ئه‌گه‌رچی ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌كردن، لێپرسراوێتی مێژوییه نه‌ك ته‌نها لێپرسراوێتی رۆژ‌و هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تی چاره‌نوسسازیش له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی وه‌رده‌گیرێت. ئه‌مڕۆنا به‌یانی، دوو به‌یانی، دوو ساڵی تر، چونكه ئه‌مه پرسێكی گه‌وره‌و گرانه‌و وتیشی: شێخ مه‌حمود له‌سه‌ر خانه‌قین و كه‌ركوك، ئاماده‌نه‌بووه حاكمی كوردستانی بێ كه‌ركوك‌و خانه‌قین بێت!
شۆڕشی ئه‌یلول‌و مه‌لا مسته‌فا، ئاماده‌نه‌بوون به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئازار بگه‌یه‌ننه به‌بێ خانه‌قین‌و كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر رێككه‌وتن.. له‌ساڵی (1984)یشدا شۆڕشی نوێ‌و یه‌كێتی، كه به‌نده ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستاندن بووین له‌گه‌ڵ رژێمی عیراق، سه‌دام نیوه‌ی كه‌ركوكی داینێ، خانه‌قین‌و ئاكرێشی داینێ، به‌ڵام هێشتا ئاماده‌نه‌بووین رێككه‌وتن به‌بێ نیوه‌كه‌ی تری كه‌ركوك ئیمزا بكه‌ین. چونكه به‌درێژایی مێژووی سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود هه‌تا ئێستا شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه بووه‌و ئه‌م كێشانه هه‌ر هه‌بووه‌و له‌دوای روخانی سه‌دامیش، ماده‌ی (140) بووه به‌كۆدی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و ئه‌م كۆده‌ش، حكومه‌تی عیراق پاسۆرده‌كه‌ی ونبكات، بێگومان كێشه‌كه جارێكی تر ده‌قێته‌وه‌و لایه‌نیكه‌م، باردۆخی كوردستان و به‌غداد له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه به‌هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئه‌م پرسه یه‌كێكه له‌كێشه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان‌و ئه‌و ناوچانه‌و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه خوێندكاره‌كانمان له‌و ناوچانه‌دا له‌ژێر فشاردان، فشاری سیاسی، ده‌رونی، یاسایی‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌رونی مامۆستا‌و سیسته‌می په‌روه‌رده‌و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر چۆنێتی بیركردنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانمان هه‌یه. كه هه‌موویان ئازیزی ئێمه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ به بارێكی ده‌رونی ئاسوده‌وه كۆشش بكه‌ن‌و بگه‌نجه ئامانجه‌كانیان.
مه‌لا به‌ختیار، له‌خاڵی دووه‌میشیدا، جه‌ختیكرده‌وه: خانه‌قین بۆخۆی شارێكی زوڵم لێكراوه‌و (30) ساڵ ئه‌و شاره له‌ژێر به‌دبه‌ختی و زوڵم‌و زۆردا بووه، ئه‌گه‌رچی ته‌عریب‌و ته‌بعیسیش كراوه، به‌ڵام وه‌ك مێژوو باوه‌ڕموایه له‌فتوحاتی ئیسلامییه‌وه ته‌عریب هه‌یه‌و سه‌د به‌ڵگه‌ش هه‌یه‌و چه‌ندین دكتۆرا له له‌نده‌ن، له‌كوردستان، هه‌ولێرو سلێمانی به‌ده‌ستهاتووه‌و ده‌یسه‌لمێنێ له‌دوای فتوحات، له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان، ئومه‌وییه‌كان، عوسمانییه‌كان، ێه‌فه‌وییه‌كان، ته‌عریب، ته‌بعیس‌و ته‌تریك به به‌رده‌وامی له‌كوردستاندا هه‌بووه!
رونیشیكرده‌وه: كاتێك فتوحات هاتۆته كوردستان (55) ئه‌ماره‌ت له‌كوردستاندا هه‌بووه‌و هه‌موویان له‌ناوبردوون. له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌ماره‌تێك له‌دنیادا، بنه‌مای دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه‌و كاتێك ئه‌ماره‌ت نامێنێ واته نه‌ته‌وه‌كه له‌ڕووی سیاسی، ئیدارییه‌وه ده‌شكێت‌و ناتوانی ده‌وڵه‌ت دروستبكات‌و وتی:
له‌سه‌رده‌می به‌عسدا (35) ساڵ ته‌عریب‌و ته‌بعیس كراوین‌و راگوێزراوین. خێزانه‌كه‌ی خۆم، دایك‌و باوك‌و حه‌وت خوشك‌و برام راگوێزراون، كه سیانیان له‌سه‌گلاوییه له‌دایكبوون‌و! ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه: به‌رده‌وام ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه میلله‌ته‌كه‌مانیان هاڕیوه‌و ئه‌و هاڕینه‌ش له‌ماوه‌ی (35) ساڵدا بۆ ئه‌وه‌بوو هیچ كوردێك ئومێدی به‌خانه‌قین‌و به‌كوردایه‌تی‌و به‌پاشه‌ڕۆژی خۆیی نه‌مێنێت‌و وتی: پاشماوه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی ئه‌و (35) ساڵی ته‌عریبه له‌كوردستان‌و له‌خانه‌قین هه‌یه‌و هه‌میشه بیرمان له‌وه‌یه: بڵێیت وه‌كو رابردوومان لێنه‌كه‌ن‌و به‌دبه‌ختمان نه‌كه‌ن‌و؟ جۆره‌ها پرسیاری ده‌رونی كه كاریگه‌ری خراپی له‌مێشكی هه‌موو خه‌ڵكی خانه‌قیندا هه‌یه.
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌وه‌شی لێكدایه: له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا، كه له‌دوای روخانی به‌عس ئه‌م حكومه‌تانه پابه‌ند نابن به‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستور‌و نائومێدی دروستده‌كه‌ن له‌جێبه‌جێكردنیدا، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب‌و ته‌رحیل، له‌پێكهاته‌و بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رونی، رووناكبیریی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه‌دا، ره‌نگدانه‌وه دروستده‌كات‌و وتی: له‌م حاڵه‌ته‌داو ئه‌و ئاسته له‌ده‌رچونی ئێوه به‌پله‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌م، له‌وێژه‌و زانستیدا، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه چه‌كی به‌رگری رۆڵه‌كانی ئێمه‌یه له‌خانه‌قین‌و ناوچه‌كانی تر‌و باش باش تێگه‌یشتوون كه چه‌كی ده‌ست، مه‌عریفه، ئه‌قڵ، دڵسۆزیتان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆ خانه‌قین، كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر، هاوشانی ئه‌وه‌ی ئومێدتان به‌پێشمه‌رگه‌و به‌سیاسه‌ته، له‌خوێندنگه‌كانتان، له‌پۆل‌و له‌سه‌ر كورسییه‌كانی خوێندن، چه‌كێكی ترتان به‌ده‌سته‌وه‌یه، كه ئه‌ویش چه‌كی خوێندن‌و فێربوون‌و په‌روه‌رده‌و دڵسۆزیتانه بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی به‌رزی ده‌رچوون به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌مه‌ش قۆناغێكی زۆر گرنگه هه‌م بۆخۆتان، بۆ میلله‌ته‌كه‌تان‌و هه‌م بۆ شاری خانه‌قینیش گرنگه‌و ئومێدیشخواست خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان، له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خانه‌قین، كورد، توركمان، كاكه‌یی‌و عه‌ره‌بیشی تێدابێ، چونكه خانه‌قین به‌پێكهاته جیاوازه‌كانییه‌وه جوانه‌و هیچ كاتێك خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێك له‌شاره‌كان كه پێشككه‌وتن‌و رۆشنگه‌ری تێدابووه، لێبورده‌یی‌و جوانییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رووناكبیری تێدابووه، شاری خانه‌قین بووه.
له‌كۆتایی وته‌كانیشدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی رایگه‌یاند: ئه‌م رێژه‌ی ده‌رچوونه‌ی ئێوه، هاوشانی ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی ستراتیجیمان بۆ شاره‌كه هه‌یه‌و له‌م رۆژانه‌شدا بونیادنانی كۆلێجی سێهه‌م له‌شاره‌كه كۆتاییهات‌و ئومێده‌واریشم حكومه‌تی عیراق، نه‌ك سێ كۆلێژ به‌ڵكو یه‌ك كۆلێژی ترمان بۆ دروستبكات.
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو داهاته هیچی نه‌كردووه، به‌ڵا حكومه‌تی كوردستان، به‌قه‌رزو قۆڵه‌و هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ش، توانیومانه سێ كۆلێژ‌و چه‌ند په‌یمانگه‌ش بونیادبنێین‌و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ده‌ستكه‌وتن بۆئێوه‌و وتی: ناڵێم كه‌موكوڕی نییه، گه‌نده‌ڵی‌و دزیش نییه، چونكه به‌رگری له‌گه‌نده‌ڵ‌و دزی‌و كه‌موكوڕییه‌كانیش ناكه‌م، به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنیشی هه‌ر خه‌می ئێمه‌یه‌و خۆشمانی لێنادزینه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه مامۆستایان‌و خوێندكاره ئازیزه‌كانی خانه‌قین، به‌و دۆخه‌شی كه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی حاڵی له دووز خورماتوو، داقوق، كه‌ركوك‌و شه‌نگال باشتره! ئه‌وه‌تا ئێوه دێن بۆ سلێمانی‌و شانازی به‌نمره‌كانتان‌و په‌روه‌رده‌كه‌تانه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنه گه‌ورانه‌و ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین به به‌رده‌وامی ئه‌م سه‌نگه‌ره، سه‌نگه‌ری په‌روه‌رده، خوێندن‌و گۆڕانكاری پته‌و بكه‌ین‌و بڕواش ناكه‌م هیچ لایه‌ك به‌ئاسانی بتوانن ده‌ره‌قه‌تمان بێن‌و فێڵمان لێبكرێت، چونكه به‌زۆر ناوی جیاجیاوه هه‌وڵیاندا‌و پێیان نه‌كرا‌و رایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه ناهێڵن خانه‌قین بێته‌وه سه‌ر كوردستان، سه‌رچاوه‌كه‌ی شۆڤێنییه‌ت‌و ئه‌قڵی تائیفییه‌و هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی دڵسۆزانی خه‌ڵكی خانه‌قین، شكستیخواردووه‌و خۆشبه‌ختین. بۆیه ته‌نانه‌ت ده‌بێ بیر له‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه، ئه‌و غه‌درانه‌ی له‌ساڵانی رابردوو له‌شاره‌كه كراوه، كه داهاتی په‌روێزخان‌و مه‌نزرییه نایات بۆخانه‌قین‌و مه‌سه‌له‌ی كه‌رتی نه‌وت بۆ خانه‌قین وه‌كو پێویست نییه، ده‌بێ ئیتر هیچ كه‌س نه‌توانێ به‌ئاسانی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر مافی ئابوری شاره‌كه‌و له‌ئایینده‌شدا ئه‌وه‌ی پێویسته جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ك له‌دوا وته‌كانیشدا، مه‌لا به‌ختیار، جارێكی تر پیرۆزبایی له‌هه‌موو مامۆستایانی بواری په‌روه‌رده‌ی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت عیراقیش له‌شاره‌كه كرد، ئه‌گه‌ر توانیبێتیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن‌و وتی: كچان‌و كوڕانی خانه‌قین، سه‌ربه‌رز‌و دڵخۆشم پێتان، ئه‌گه‌ر توانیبێتیشمان خزمه‌تێك به‌هه‌مووتان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پله‌یه به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وا منه‌ت نییه‌و ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ كردووه. كه یه‌كه‌میان به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌و دووه‌میش بۆماڵی خۆمانه كه خانه‌قینه‌و خانه‌قینیش سه‌ربه‌رزیمانه‌و وه‌ك مه‌لا به‌ختیاریش، ئه‌گه‌ر خانه‌قینی نه‌بومایه نه‌ده‌بووم به مه‌لا به‌ختیار.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا‌و له‌وته‌یه‌كیدا، مامۆستا موحسن عه‌لی ئه‌كبه‌ر، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی مامۆستایان‌و په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه كرد‌و خانه‌قینیشی به‌شارێكی بریندار پێناسه كرد‌و وتی: خانه‌قین زۆر بریندار كراوه‌و ئێستاش چاوی له‌ده‌ستی هه‌مووتانه، به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌وانه‌ی له‌خوێندن‌و خوێنده‌واریدا كۆششده‌كه‌ن. چونكه هه‌ڵسانه‌وه‌ی خانه‌قین‌و بونیادنانه‌وه‌و جوانتركردن‌و بۆئه‌وه‌ی بیكه‌ین به‌نمونه، پێویستی به‌توانا جیاوازه‌كانه، توانا زانستییه‌كان، ئیداریی‌و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه تیایدا كادری دوارۆژمان پێبگه‌یه‌نێت‌و ئه‌وانیش بتوانن پارێزگاری له‌خانه‌قین بكه‌ن‌و گه‌شه‌ی پێبده‌ن‌و رایگه‌یاند: خانه‌قین ده‌كرێ بكه‌ین به‌و بنكه‌یه‌ی كه سه‌رجه‌م، ده‌وروبه‌ره‌كه‌شی به‌خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه، چونكه قوڵاییه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه، هه‌م له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات‌و هه‌م له‌باشور، بۆیه ده‌كرێ ببێت به‌نمونه‌یه‌ك كه زۆر بابه‌تیش له‌كوردستاندا راستبكاته‌وه. شاره‌كه به‌و رابردووه‌ی هه‌یبووه، به‌و كادرانه‌ی پێشتر هه‌یبووه، به‌كۆی توانای ئه‌و كادره جیاوازانه‌ی له‌ناوخۆیدا هه‌یبووه، سه‌باری ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی گرنگی له‌ڕووی گه‌شه‌پێدانی ئابورییه‌وه هه‌یه، ده‌كرێت سودی زۆری لێببینین‌و توانای هه‌مووانیش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، بۆ ئه‌و داخوازیانه‌ی كه هه‌یه یان له‌ئایینده‌دا دێته پێشه‌وه‌و ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌یه هه‌مومان پێكه‌وه كاری بۆ بكه‌ین، رۆڵی تێداببینین‌و هاوكاری یه‌كتربین له هه‌ر بوارێكدا بۆتان ده‌ره‌خسێت‌و گوێ به‌ئاسته‌نگ‌و له‌مپه‌ره روكه‌شه‌كان مه‌ده‌ن، چونكه هه‌موو ئه‌وانه تێده‌په‌ڕن‌و ئه‌وه‌ی گرنگه بوونی خۆمانه له‌ناو شاره‌كه‌دا‌و ده‌توانین هه‌رشتێك كه هه‌یه، به‌توانای هه‌موومان راستی بكه‌ینه‌وه‌و ئێوه‌ش ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن كه له‌ئایینده‌دا چاومان له‌ده‌ستتانه، كه بتوانن سه‌ركردایه‌تی ره‌وتی خانه‌قین بكه‌ن له‌ڕووی سیاسی، زانستی، ئیداریی، هونه‌ریی‌و وه‌رزشیشه‌وه‌و ئومێدی ئێمه‌و داهاتووی میلله‌ته‌كه‌شمانن.
دوابه‌دوای وته‌كانیشیان، لێپسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی دیاریی‌و رێزلێنانی پێشكه‌شی خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان كرد.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18