riklam

مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر پشتیوانی تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 07:21 PM - 2019-07-13
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13-7-2019 له‌هۆڵی شه‌هیدانی 1ی شوبات له‌مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر، جێگران و كادیرانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر پێشوازیان كرد له‌ هه‌ریه‌ك له‌ د. ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان و ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وه‌زیری پێشووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز به‌شداربوون گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی تیمی نوێی یه‌كێتی له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌وه‌ دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ تیمی یه‌كێتی به‌گڕوتینێكی جیاوازه‌وه‌ كارده‌كه‌ن و هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌كانی یه‌كێتی.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خرایه‌ڕوو كه‌ بۆ ئه‌م كابینه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاریداوه‌ سیسته‌می پاداشت و سزا په‌یڕه‌و بكاو هه‌ر هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی كه‌مته‌رخه‌م بێ له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌.

ستایشكردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی كه‌ هه‌میشه‌و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دڵسۆزانه‌ كارده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیست و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی و پشتیوانی له‌تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ باشترین خزمه‌ت به‌ كادیران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی بكرێ.

كۆتا به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكرا بۆ گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه‌ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و ڕۆڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ هاوكێشه‌كاندا.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket