riklam

نیپاڵ.. 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان 06:55 PM - 2019-07-13
.

.

به‌هۆی دروستبوونی لافاو و داڕمانی زه‌ویه‌وه‌ له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌ باشووری ئاسیا 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

بارانی وه‌رزی كه‌ له‌ حوزه‌ه‌یرانی هه‌موو ساڵێكه‌وه‌ تا ئه‌یلول به‌رده‌وام ده‌بێت گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی باشووری ئاسیای لێده‌كه‌وێته‌وه‌، لای خۆشییه‌وه‌ بیشواراچ بۆخارێل وته‌بێژ به‌ناوی پۆلیسی نیپاڵه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نیپاڵ و ده‌شتاییه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 11 كه‌سی تریش برینداربوون و ژماره‌یه‌كی تریش بێ سه‌روشوێن بوون.

وته‌بێژێكیش به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی نیپاڵه‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، پێشه‌نگی كاره‌ فریاگوزاریه‌كانیان ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی زریان و لافاوه‌كانه‌وه‌ ژیانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket