riklam

داوای لێپێچینه‌وه‌ لە بانگەشەكەران بۆ به‌عس ده‌كرێت

عیراق 05:36 PM - 2019-07-13
.

.

بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ژنێك كه‌ له‌ناو ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكدا له‌ شاری كه‌ركوك هوتاف ده‌كێشێت و ده‌ڵێت: "ئێمه‌ به‌عسین و سه‌دامین" له‌ ناوه‌نده‌ سیاسی و ناوخه‌ڵك كاردانه‌وه‌و مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت: ده‌بێت به‌دواداچوون و  لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌و ئه‌و رێكخراوه‌شدا بكرێت، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناردووه‌، به‌ پێی یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌، ته‌ئكیدیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ رێوشوێنی یاسایی ده‌گرنه‌ به‌ر، چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ دۆسییه‌كی ڕای گشتی داده‌نرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی نوسینه‌كه‌یه‌تی:
كاتێك ئه‌و ئافره‌ته‌م بینی به‌ هه‌موو قێزه‌ونییه‌ك ده‌ڵێت ( ئێمه‌ به‌عسین و سه‌دامین و عیراق ناده‌ین) بۆم ئاشكرا بوو كه‌ به‌ ڕاشكاوی ده‌یه‌وێ په‌یامێك بگه‌یه‌نێت بۆ حكومه‌ت و هێزه‌ سیاسییه‌كان و ده‌وڵه‌تان، وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێت ئێمه‌ كه‌ به‌عسین له‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی نین، به‌ڵام له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدا بوونمان هه‌یه‌
دوای گۆرینی سیستمی حوكم له‌ عیراقدا له‌ ساڵی 2003 به‌شێكی زۆری به‌عسییه‌كان دوو رێگه‌یان گرته‌ به‌ر، یه‌كه‌میان: دامه‌زراندنی رێكخراوی مه‌ده‌نی، دوومیان: چوونه‌ ناو رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان، كه‌ ئامانج له‌ هه‌ردووكیان بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروڕایان بوو.

رژێمی سه‌دامی له‌ ناوچوو هه‌موو عیراقییه‌كانی رووبه‌رووی ناخۆشی وسته‌م و ده‌رده‌سه‌ری كرد، بۆیه‌ ئیدانه‌كردنی ئه‌م ره‌فتار و بابه‌تانه‌ به‌س نییه‌و ده‌بێت به‌دواداچوون بكرێت به‌دوای ئه‌و و به‌دوای ئه‌و رێكخراوه‌شی كه‌ ناردویه‌تی بۆ گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه‌ ناشرین و قێزه‌وه‌نه‌ به‌ حه‌قی هه‌موو شه‌هیدانمان، و ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی قانونی له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌ پێی قانونی نه‌هێشتنی به‌عس كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراقی ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌، رێوشوێنی قانونی ده‌گرینه‌ به‌ر، چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ دۆسییه‌كی ڕای گشتی داده‌نرێت.

ڕێبوار ته‌ها

PUKmedia
لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket