riklam

كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا پیرۆزبایی له‌ قوباد تاڵه‌بانی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:56 PM - 2019-07-13
.

.

به‌بۆنه‌ی دووباره‌ متمانه‌ پێدانه‌وه‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، دلێر سه‌یده‌ به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

براو هه‌ڤاڵی هێژا قوباد تاڵه‌بانی
 وێڕای پیرۆزبایی..گه‌رم بێگومان هه‌ڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربونی به‌رێزتان وه‌ك جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی نۆیه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مژده‌به‌خشی كاراكردنی ئه‌رك و لێپرسراوێتی هه‌ڤاڵانه‌ی یه‌كێتییه‌كانه‌ له‌ ئه‌ركه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا..  به‌ڕێزتان كه‌نمونه‌یه‌كی جوانتان له‌كابینه‌ی پێشودا پێشكه‌شكرد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شتان لێده‌كرێ له‌م كابینه‌یه‌دا ته‌واوكه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ بن كه‌له‌كابینه‌ی پێشودا هه‌نگاوی گه‌وره‌تان بۆناو شوێن په‌نجه‌تان  دیاره‌ ..به‌رێزتان كه‌ بارگاوین به‌ئه‌زمون وحیكمه‌ته‌كانی مامی مه‌زن جێی متمانه‌ی گه‌وره‌و  ئه‌مجاره‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌تان لێده‌كرێ نمونه‌یه‌كی جوانتر پێشكه‌ش بكه‌ن.. ئێوه‌ په‌روه‌رده‌ی خه‌باتی سه‌ركرده‌یه‌كن كه‌له‌مێژووی دورو نزیكدا  بێ وێنه‌یه‌و گه‌ر به‌ته‌نیا حیكمه‌ته‌كانی له‌به‌رچاوبگیرێ به‌سه‌ بۆ خۆڕاگری و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان بێگومان ئه‌وه‌ش له‌كوڕی مام چاوه‌ڕان ده‌كرێت.. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ناوی خۆم و ڕێكخستنه‌كانی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیاو سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانی ئه‌وروپای ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم. هیوادارم له‌خولی تازه‌ی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ركوتووبن..

له‌گه‌ڵ ڕێزی
دلێر سه‌یده‌
به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket