riklam

مالكی: ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شد لێكه‌وته‌ی سیاسی ده‌بێت

عیراق 04:02 PM - 2019-07-13
.

.

نوری مالكی، دژی بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ده‌ڵێت، بڕیاری ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی لێكه‌وته‌ی سیاسی ده‌بێت.

نوری مالیكی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندووه‌: دژی بیرۆكه‌ی ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و تێكه‌ڵاوكردنیه‌تی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی جیا له‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تر بمێنێته‌وه‌.

نوری مالیكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ھێشتا زووه‌ باس له‌و پێشنیاره‌ بكرێت، چونكه‌ ئه‌ركی ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌واو نه‌بووه‌، وتیشی: دژی ئه‌وه‌ نییه‌ حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمان له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق وه‌ربگرێت، به‌ڵام بڕیاری ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باش نییه‌و لێكه‌وته‌ی سیاسی ده‌بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket