riklam

ناتۆ نیگه‌رانه‌ له‌ راده‌ستكردنی ئێس400 به‌ توركیا

جیهان 02:54 PM - 2019-07-13
.

.

رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ نیگه‌رانه‌ له‌ راده‌ستكردنی یه‌كه‌م كاروانی سیستمی موشه‌كیی ئێس400 به‌ توركیا.

ئاژانسی ھه‌واڵی فرانس پرێس له‌زاری لێپرسراوێكی باڵای (ناتۆ) بڵاویكرده‌وه‌، ناتۆ نیگه‌رانه‌ له‌ گرێبه‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان توركیاو روسیا، به‌تایبه‌تی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئێس 400 له‌لایه‌ن ئه‌نکه‌ره‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌و و پلانه‌كانی ناتۆیه‌.

لێدوانی لێپرسراوه‌كه‌ی ناتۆ له‌كاتێكدایه‌،  وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندووه‌، پارچه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی سیستمی ئێس 400 یان له‌ روسیا وه‌رگرتووه‌و بڕیاریشه‌ له‌ رۆژانی داھاتوودا، پارچه‌كانی تر راده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ بكرێن.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا لێدوانه‌ رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ دواخستوه‌، بڕیاربوو پنتاگۆن رۆژی ھه‌ینی ئه‌و لێدوانه‌ رۆژنامه‌نوسییه‌ له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دواتر رایگه‌یاند ھه‌ڵوێسته‌كه‌ی بۆ كاتێكی دیاری نه‌كراو دواخستووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket