كچه ژه‌نیاره‌كان گروپی مه‌حوی_یان رازانده‌وه
ژنان 12:07 PM - 2019-07-13.
گروپی مه‌حوی كچه فێرخوازه‌كانی فێرگه‌كه‌یان له كۆنسێرتی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌شداری پێده‌كه‌ن.
له میانه‌ی به‌شداریكردنیان له كۆنسێرتی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له شاری هه‌ولێر كه ئێواره‌ی دوێنێ 12-7-2019 به‌ڕێوه‌چوو گروپی موزیكی مه‌حوى به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و به به‌شداری چه‌ند خانمێكی موزیكژه‌ن ده‌ركه‌وتن، له‌و باره‌یه‌وه جه‌نگین جه‌مال ئه‌ندامی گروپی موزیكی مه‌حوی و مامۆستای فێرگه‌ی مه‌حوی بۆ PUKmedia وتی: دوای ئه‌وه‌ی گروپی كچانی فێرگه‌ی مه‌حویمان دامه‌زراند، كه‌له‌چه‌ند كچێكی فێرگه‌كه‌مان پێكهاتبوون و هه‌موویان فێرخوازی خومان بوون، بڕیارماندا هه‌ركامێكیان زۆر به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت وه‌ك هاندان و پشتیوانی به‌شداریان پێبكه‌ین له كاروچالاكییه‌كانی گروپ و دوای تاقیكردنه‌وه‌یان، سێ كچمان هه‌ڵبژارد كه ژه‌نیاری ئامێره‌كانی (تار و سێ‌تار و ده‌ف)ن .
وتیشی: هه‌ریه‌ك له‌م كچانه ماوه‌ی پێنج ساڵ و كه‌متره كه‌بۆیه‌كه‌م جار وه‌ك و فێرخواز په‌یوه‌ندییان به فێرگه‌ی مه‌حوییه‌وه كردوه‌و ئێستا له ئاستێكی باشدان.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری PUKmedia شدا كه‌بۆچی پێشتر ژه‌نیاری كچیان له ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كه‌ی خۆیان به‌شداری پێنه‌كردوه، مامۆستا جه‌نگین وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ژه‌نیاری كچ بۆ ئامێره سونه‌تییه‌كان نه‌بوون له ئاستێكی باشداو ئێمه‌ش نه‌مان ویستوه وه‌ك دیكۆر به‌شدارییان پێبكه‌ین.
هه‌وكات مینا سامان ئه‌ندامی گروپی كچانی مه‌حوی و ژه‌نیاری ئامێرى ده‌ف كه‌له كۆنسێرته‌كه‌ی دوێنێدا به‌شداری كردبوو، بۆ PUKmedia وتی: بۆ من هه‌ستێكی زۆر تایبه‌ت و پێناسه نه‌كراوه به‌شداریكردنم له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستا گه‌ورانه له كۆنسێرتێكی ئاوا گه‌وره، ئه‌مه كارێكه كه به‌رده‌وام شانازی پێوه‌ده‌كه‌م.
گروپی موزیكی مه‌حوی له ساڵی 2011 له‌لایه‌ن چه‌ند ژه‌نیارێكه‌وه دامه‌زراوه‌و چه‌ندین كۆنسێرتی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان سازكردوه‌و له ساڵی 2014 ه‌وه مۆڵه‌تی وانه‌وتنه‌وه‌یان وه‌رگرتوه‌و فێرگه‌ی مه‌حوییان دامه‌زراندوه‌و هه‌تا ئێستاش چه‌ندین ژه‌نیاریان له ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زی جیاواز پێگه‌یاندوه.
هه‌وكات له ساڵی 2018 گروپی كچانی مه‌حوییان دامه‌زراندوه كه‌سه‌رجه‌م كچه ژه‌نیاره‌كان فێرخوازی فێرگه‌ن و له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی فێرگه‌ی مه‌حوی بونه‌ته ژه‌نیار.
هه‌واڵێك له‌باره‌ی كۆنسێرتی گه‌وره‌ی عه‌دنان كه‌ریم و گروپی مه‌حوی......
هه‌واڵێك له‌باره‌ی فێرگه و گروپی مه‌حوی ........
PUKmedia هاژه باست
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23