riklam

چۆن گۆشت و مریشكی بەستوو خاو دەكرێتەوە؟

هەمەرەنگ 11:30 AM - 2019-07-13
.

.

زۆرێك لە هاووڵاتیان بەهەر هۆكارێك بێت گۆشت و مریشك لەناو ساردكەرەوەكاند هەڵگدەگرن، لەكاتی بەكارهێنانیشدا بەرێگەی جۆراو جۆر خاویدەكەنەوە بەبێ ئەوەی بزانن رێگەكەیان تەنروستە یاخود نا، لەرێگەی PUKmedia وە ئەندازیارێكی خۆراك رێگە تەندروستەكەی بۆ هاووڵاتیان شیدەكاتەوە.

لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك و سەرۆكی لیژنەكانی تەندروستی قایمقامیەتی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: بە پێی رێنماییە تەندروستی و ڤێتێنەری یەكان پێویستە گۆشت و مریشك و ماسی بە ستوو پێش بەكارهێنانی بخرێتە بەشی خوارەوەی بەفرگرەوە لەسەر پلەی ( ۳ـ٦) بۆ ئەوەی خاو بكرێتەوە.

 دواتر لەو نایلۆنەی پێی داپۆشراوە راستەوخۆ دەربكرێت و بخرێتە ناو سوزگی بە ڤاڵكۆن داپۆشرێت بۆ ئەوەی خوێنەكەی جیابیتەوە، چونكە ئاو ناوەندێكی باشە بۆ گەشەی بەكتریا بۆیە پێویستە لە ئاودا یان لە زەرفەكەی دا دانەنرێت تا خاو دەبێتەوە.

لە ڕووی بەهای خۆراكی و تەندروستی یەوە نابێت بە ئاوی گەرم و هەڵگرتنی لەناو ئاودا یان لە مایكرۆ وەیڤ دا خاوبكرێتەوە، لە حاڵەتی زۆر زەرور دا دەتوانرێت لە رێگەی ئاوی ساردەوە خاوبكرێتەوە بە مەرجێك ئاوەكە بەر گۆشتەكە نەكەوێت چونكە ئاو ناوەندێكی گونجاوە بۆ گەشەی سالمۆنێلا واتە گۆشتەكە تەغلیف كراو بێت ئاوەكە راستەوخۆ بەر گۆشتەكە نەكەوێت.

بەهیچ جۆرێك خاوكردنەوەی مریشك و گۆشت بەم جۆرە رێگە پێدراو و تەندروست نییە...

PUKmedia  تاژاو محەمەد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket