riklam

باوەڕم پێتە (مام قوبادی مام جەلال تاڵەبانی)

ی.ن.ک‌‌ 10:09 AM - 2019-07-13
.

.

یەکێتیەکی راستەقینەیت و لە ناختدا تەنها دار بەڕوویەکی سەوز هەیە کە هیچ ڕەنگێکی تر کاریگەری لەسەرت نابێت .

دوای نۆ مانگ و نۆ رۆژ و نۆ کاتژمێر هەرێمی کوردستان کوڕی بوو ، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دایک بوو، لە پەرلەمانی کوردستان ناوزەند کرا، ئێمە بەشەکەی خۆمان ناونا (مام قوباد).

لە کاتژمێر 11 شەوی 2018/7/28یەکەمین کەس بووم موژدەمدا بەکادیر و جەماوەری یەکێتیی کە هەڤاڵ و برای خۆم (مام قوباد) وەکو سەرۆکی لیستی 105 یەکێتیی ناساند و باوەڕی تەواوم پێی بوو، ئەو جێگای متمانە بوو، بە (182551) دەنگ متمانەی جەماوەری سەوزپۆشی حزبی شەهیدانی بەدەست هێنا ، ئەو 73 دەنگەی پەرلەمان گەواهیدەری ئەو راستیەیە کە یەکێیەتیەکی راستەقینەیە و لە ناخیدا تەنها دار بەڕوویەکی سەوز هەیە و هیچ ڕەنگێکی تر کاریگەری لەسەر کاڵبوونەوەی رەنگە سەوزەکەی نابێت و رۆژ دوایی رۆژ سەوزتر دەبێت و زیاتر رەگ دادەکوتێت و مەڵۆی زیاتر دەخاتە سەر خەرمانی مامی گەورەمان، ئەوەش دەسەلمێنێت گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە و (مامی بچوک رێچکەی مامی باوک، مامی رابەر، مامی سەروەر و تاجی سەرمان درێژە پێدەدات) و هەرێمی کوردستان بە کەناری ئارامتر دەگەیەنێت.

هەروەک لە هەڵمەتی بانگەشەدا یاوەرت بووین و دەتوت (لەگەڵمان بن لەگەڵتانین) بە تەنهانیت ، هەموومان لەگەلتین و چەپکە گوڵەکەی مامی گەورە پێک دەهێنین.

دڵنیام چوار ساڵی داهاتوو متمانەمان بەرەو هەلکشانی زیاتر دەجێت . پیرۆزە برا گیان . 

زوبێر عوسمان 

جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket