riklam

كۆسرەت رەسوڵ بەشداری مەراسیمی بەخاكسپاردنی خێزانی سەعدی پیرە دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:12 PM - 2019-07-12
.

.

‎سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12ی تەموزی 2019، لەوڵاتی نەمسا كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاوەری ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەكر فەتاح باڵیۆزی عیراق لە سویدو وەفدی هاوڕێیان بەشداریان كرد لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی خاتوو هێنریتا خێزانی  سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

‎لەمیانی بەشداریكردن لە مەراسیمەكە كۆسرەت رەسوڵ پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی سەعدی پیرەو ئاكۆو تارای كوڕو كچی خوالێخۆشبوو كردو هیوای خواست ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەمووان بێت.

‎لای خۆیەوە سەعدی پیرە سوپاسی كۆسرەت رەسوڵ و وەفدی هاوڕێی كرد كە لەیەكەم ساتی كۆچی دواییەوە بە پەرۆش بوونەو هاوخەم بوونە.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket