riklam

وه‌فدێكی كورته‌باڵاكانی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن

کوردستان 08:53 PM - 2019-07-11
.

.

به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی دۆخ و ڕه‌وشی كورته‌باڵاكان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان وه‌فدێكی كورته‌باڵاكانی هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مانی عیراقیان كرد.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ عومه‌ر  جه‌بار ساڵح سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌ باڵاكانی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ 11-7-2019 وه‌فدێكی كورته‌باڵاكانی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی عیراقیان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌شیر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ و باسیان له‌ دۆخ و ڕه‌وشی كورته‌باڵا و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان كردووه‌.

ده‌شڵێت: دواتر سه‌ردانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانیان كردووه‌ و باسیان له‌ دۆخی كورته‌ باڵاكانیان كردووه‌.

عومه‌ر جه‌بار باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عیراقیان كردووه‌ و داوایان كردووه‌ كه‌ مووچه‌ی كورته‌ باڵا و خاوه‌نی پێداویستی تایبه‌تی كوردستانیش هاوتای مووچه‌كانی عیراق بكرێت و بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket