riklam

نیوەی ئەڵمانەكان ئیسلام بە هەڕەشە دەزانن

جیهان 04:01 PM - 2019-07-11
.

.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی "بیرتلسمان"ی ئه‌ڵمانی  كه‌ ئه‌مڕۆ 11ی ته‌موزی 2019  ئه‌نجامه‌كانی ڕاگه‌یه‌نرا له‌ 90% ی ئه‌لمانه‌كان پێیانوایه‌ئیسلام"هه‌ڕه‌شه‌"یه‌كی ئاشكرایه‌ بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگاو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌وتۆنیه‌ بۆ فره‌یی كلتوری هاوشێوه‌ی بوزی و ئاینه‌كانی تر،پێشیان وایه‌ دیموكراسیه‌ت فۆڕمی نوێی حوكمداریه‌.به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ..نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی وای ده‌بینن ئیسلام ئاین نیه‌ بگره‌"ئیدۆلۆژیایه‌كی سیاسیه‌".

له‌تویژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ پسپۆری كاروباری ئیسلام"یاسمین"له‌ دامه‌زراوه‌ی"بیلتسمانی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌یه‌ له‌دوای هاتنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران له‌ 2015 دا ئیسلام به‌ناشیرینی وێناكراوه‌.ئه‌مه‌ له‌كاتیكدا ئه‌ڵمانیا له‌هه‌وڵدایه‌ كاریگه‌ری ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كان و  موسولمَانانی ئه‌ڵمانیا نه‌هێڵێت ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دانانی مه‌رجی بڕوانامه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ مه‌لاو پێشنوێژی مزگه‌وته‌كان جگه‌ له‌توندوتۆڵكردنی ڕێوشوێنه‌كانی پێدانی نشینگه‌"ئیقامه‌" ئه‌مه‌ش به‌شێكی ده‌وستێته‌ سه‌رهاوكاری و هه‌ماهه‌نگی مزگه‌وته‌كان له‌داهاتودا.پسپۆری كاروباری ئیسلام و پرۆتسانتی"ڕاوف سایلان"به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی وت..ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر كاریگه‌ریه‌كی خراپیان له‌سه‌ر خراپبونی وێنه‌ی ئیسلام داناوه‌.

هه‌ر له‌و تویژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ له‌ 89%ی ئه‌و ئه‌ڵمانانه‌ی  چونه‌ته‌ سه‌ر ئاینه‌ ئاسمانیه‌كانی تری وه‌ك یه‌هودی و مه‌سیحی وئیسلام وای ده‌بینن دیموكراسیه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر باشی حوكمڕانیه‌ هۆشداریش ئه‌ده‌ن له‌وه‌ی وێناكردنی ئاین و بیرروباوه‌ڕی توندره‌وانه‌و نه‌بونی كرانه‌وه‌و بڕوا نه‌بوون به‌پێكه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی تردا زیانی گه‌وره‌ به‌دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ر ئاستی دوور مه‌ودا ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ش لای لێكۆڵه‌ره‌وان و ئه‌وانه‌ی تویژینه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆته‌ جێی نیگه‌رانی.

ژماره‌ی موسولمانانی دانیشتوی ئه‌ڵمانیا به‌5  ملیۆن مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت و ته‌نیا له‌هه‌رێمی نۆرد ڕاین ڤیستفالن یه‌ك ملیۆن و نیو موسولمان ده‌ژین.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا

س: ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket