riklam

ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخرا

عیراق 03:53 PM - 2019-07-11
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌یه‌، سه‌رۆكی نوێنه‌ران ده‌نگدانی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بۆ دانیشتنێكی تر دواخست.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 11-7-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك "كوردو عه‌ره‌ب و توركمان" له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دواخرا بۆ دانیشتنێكی تری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

وتیشی: له‌ ئێستادا دانیشتنی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه‌و بڕیاره‌ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك  تاوتوێبكرێت له‌وانه‌ یاسای هاوكاریكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر كه‌ له‌ ساڵی 2014 له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ شه‌هیدكران، هه‌روه‌ها چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket