riklam

سەرۆک بەرهەم و عەبدولمەهدی کۆبونەوە

عیراق 03:51 PM - 2019-07-11
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٧/١١ لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی وڵات کرا، ھاوکات جەختیش لە پێویستی خستنەگەڕی گشت تواناکان کرایەوە بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان.

ھەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عیراق و پەیڕەوکردنی سیاسەتی خۆ بە دورگرتن لە ھەر جەمسەرگیریەک لە ناوچەکەدا جەختی لێکرایەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکات، لە ڕێگای پیادەکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket