riklam

مه‌لا به‌ختیار: ته‌نها وه‌رزش شوناسی چینایه‌تی‌و ئایدۆلۆژی نییه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:32 PM - 2019-07-11
.

.

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئه‌مڕۆ 11-7-2019، پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك كچه‌ وه‌رزشكاری گۆڕه‌پان‌و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی سیروان كردو له‌دیدارێكیشیاندا، پاشئه‌وه‌ی گفتوگۆو بیروڕای پێویست له‌باره‌ی كۆی ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی بونه‌ته‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی زیاتری وه‌رزشی گۆڕه‌پان‌و مه‌یدان‌و یاریزانه‌كانیدا ئاڵوگۆڕ كرا، هاوكات ئاماژه‌ به‌هه‌وڵه‌كانی چۆنێتی  چاره‌سه‌ركردن‌و بونیادنانی گۆڕه‌پانێكی شایسته‌ كرا.

هه‌ر له‌گفتوگۆكه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، خۆشحاڵی نیشاندا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و كچه‌ وه‌رزشكارانه‌ هه‌م قاره‌مانی عیراقن، هه‌م له‌قاره‌مانێتییه‌كانی ئاسیادا، پله‌ی شایسته‌تان به‌دیهێناوه‌و وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئۆڵۆمپی كوردستانم، ئێستاش له‌هه‌وڵه‌كانم بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفتێك، یان پشتیوانیكردن بۆ په‌ره‌پێدان‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی وه‌رزش به‌گشتی به‌رده‌وامم‌و بیریشیخسته‌وه‌: هه‌ر له‌یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندندا له‌ساڵی (1995) رامگه‌یاند: ئێمه‌ له‌یارییه‌ تاكه‌كان، ده‌توانین له‌عیراق‌و ئاسیا پێشبكه‌وین‌و ئێستاش هه‌مان باوه‌ڕم هه‌یه‌، به‌ڵام له‌یارییه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان پێویستمان به‌ ساڵانی زیاتره‌‌و وتیشی: ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی ئێستای ئێوه‌ زۆر گرنگه‌ ‌و ئه‌گه‌ر خزمه‌ت‌و پشتیوان‌و هاوكارتان هه‌بێ‌، ده‌بنه‌ شانازی نه‌ك هه‌ر بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ عیراق‌و ده‌شبێ‌ عیراق ستایشتان بكات كه‌ ده‌توانن له‌یارییه‌ تاكه‌كان‌و له‌قاره‌مانێتیه‌كانی ئاسیادا سه‌ری عیراق به‌رز بكه‌نه‌وه‌. لای منیش شوناسی ئایدۆلۆجی گرنگه‌ نییه‌ كه‌ سه‌ر به‌چ یانه‌یه‌ك‌و حزبێكن، به‌ڵكو قاره‌مان هه‌ر قاره‌مانه‌‌و راشیگه‌یاند: له‌راستیشدا تاكه‌ بوار كه‌ سه‌دان ملیاره‌ها مرۆڤ هۆگرێتی‌و شوناسی چینایه‌تی‌و ئایدۆلۆژی ‌و ره‌گه‌زایه‌تی نییه‌، وه‌رزشه‌. ئێوه‌ش به‌هه‌مان رۆحییه‌ت به‌رده‌وامبن‌و ئه‌وه‌شی به‌من بكرێت درێغی ناكه‌م.

PUKmedia

 

42424242.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket