riklam

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد

عیراق 03:24 PM - 2019-07-11
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌ستیپێكرد.

شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 11-7-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ چه‌ند ساتێك، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی فراكسیۆنه‌كان به‌ رێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌یه‌، وتیشی: له‌ ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

هه‌مان كات ئه‌ڵماس فایه‌ق ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی نوێنه‌ران و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌، بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، وتیشی: تائێستاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket