riklam

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئاڵۆزیه‌كانی خانه‌قین ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 11:19 AM - 2019-07-11
.

.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، شێركۆ میروه‌یس سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كێشه‌كانی خانه‌قین و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مدواییه‌یان بۆ ده‌خاته‌ڕوو.


شێركۆ میروه‌یس سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا  له‌گه‌ڵ مانوج ماسیۆ، نوێنه‌ر یونامی سه‌ره‌به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختی له‌ كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كانی شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كرده‌وه‌و تیایدا، داوایكرد، ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ر بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌، رێگه‌گرتن له‌شه‌هیدبوونی هاووڵاتیانی بێ تاوان.


هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا میروه‌یس، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری پێویسته‌ گرنگی زیاتریان پێبدرێت و هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ده‌ستی تیرۆرو ئه‌و سته‌مانه‌ بكه‌ین كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا به‌قوڵی یه‌خه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌و دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه‌.


نوێنه‌ری یونامی، پشتیوانی داواكاریه‌كانی كردو به‌ڵێنیدا كه‌ پشتیوانیه‌كی باش بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌و زانیاریه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و كاری جدی له‌سه‌ر بكه‌ن.


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket