riklam

یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت

کوردستان 09:31 AM - 2019-07-11
.

.

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو تیایدا رێواز فایەق كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی سەرۆكی نوێی پەرلەامن وەرگبرێت، هەروەها جێگرتنەوەی چەند پەرلەمانتارێك كە لەكابینەی نوێدا پۆستی وزاریان وەرگرتوە.

بەپێی  كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 11ی تەموزی 2019ی پەرلەمانی كوردستان سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوەو بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەش تایبەتە بە سوێندخواردنی یاسایی بۆ ئەو پەرلەمانتارە نوێیانەی شوێنی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەوە كە پۆستی وزاریان لەكابینەی نوێی حكومەت وەرگرتوە كە ژمارەیان چوار پەرلەمانتارە كە بەمشێوەیە،لەنجە ئیبراهیم عەبدولڕەحمان لە شوێنی ڤالا فەرید ئیبراهیم، شیرین یونس عەبدوڵڵا عەزیز لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی، هیمداد سەباح بیلال لە شوێنی ئایدن مەعروف سەلیم و باپیر كامەلا سەلمان كامەلا لە شوێنی عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد.

هەر بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، بڕگەی دووەمی تایبەت دەبێت بەمیكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان كە ئەویش رێواز فایەق كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە. 

بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3ی ئابی  2014  وەك رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان بكرێت، وەك لەبڕگەی سێیەمی كارنامەكەدا هاتووە.

PUKmedia تایبەت 

43636.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket