riklam

تۆمه‌تبارێك به‌تاوانی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرا

کوردستان 09:17 AM - 2019-07-11
.

.

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ گاپیڵۆن تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ دزیی‌ جۆراوجۆر ده‌ستگیركرد.

پاش سكاڵای‌ ها,وڵاتییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دزیكردن لێی و تۆماركردنی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ گاپیڵۆن زانیاریی پێویستیان كۆكرده‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد.

دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ گاپیڵۆنه‌وه‌ توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت، كه‌ له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا بڕی‌ 17 هه‌زار دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ و ملیۆنێك و 550 هه‌زار دیناری‌ عیراقی‌ و چه‌ند پارچه‌ ئاڵتونێكی‌ پێبووه‌.

تۆمه‌تبار دانیناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket