riklam

هه‌وڵی رفاندنی سه‌رۆكی وه‌قفی شیعه‌ ده‌درێت

عیراق 09:11 AM - 2019-07-11
.

.

دوا نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌وڵی رفاندنی عه‌لا موسه‌وی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی دراوه‌ له‌به‌غدا.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌قفی شیعی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌:" دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار  هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر  میوانخانه‌ی عه‌ته‌به‌ی حسێنیه‌،  كه‌سه‌رۆكی وه‌قفی شیعی و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌ره‌كانی تێدابووه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی میوانخانه‌  رێگریان لێكراوه‌و دواتر چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتوون". 


باسله‌وه‌شكراوه‌:" به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی دۆخی ئه‌منی ئه‌و شوێنانه‌ له‌ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌و پێویسته‌ كاری جدی تر بكرێت بۆ رێگه‌گرتن له‌تێكدانی دۆخی ئه‌منی و حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket