riklam

لاهای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی كیمیایی له‌سوریا ده‌كات

جیهان 09:06 AM - 2019-07-11
.

.

دامه‌زراوه‌ی دژی به‌كارهێنانی چه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان لاهای له‌رێگه‌ی تیمه‌كانیه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نۆ حاڵه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات له‌سوریا.


سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه‌:" ده‌زگای دژه‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ لاهای، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات له‌نۆ  حاڵه‌تدا".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و تیمه‌ی ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كرێن، بۆیان هه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ن، كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ فه‌رمانكردن به‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و ناوه‌كانیشیان ئاشكرا بكه‌ن" 


ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" گرنگترین شوێنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ شاری دۆما ده‌بێت، كه‌ساڵی رابردوو به‌هۆی چه‌كی كیمیاییه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا".


PUKmedia رۆیته‌رز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket