ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سینه‌مای ئێرانی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان ناسێندران
ئەدەب وهونەر 10:22 PM - 2019-07-10.
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی سینه‌مای ئێران له سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ناسێندران.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "جه‌واد حاته‌می" ، "حوسێن شێخولئیسلامی" ، "نادره توركه‌مانی" ، "سوهه‌یل موه‌فه‌ق" و "حامید جه‌عفه‌ری" له لایه‌ن "عه‌لیڕه‌زا تابێش" ده‌بیر و به‌رپرسی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وه‌كوو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سینه‌مای ئێرانی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان ناسێندران.
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی سینه‌مای ئێران له چه‌ند رۆژی داهاتوو‌دا كاری خۆی ده‌ست پێده‌كات و به‌پێی یاسا و رێسا دیاریكراوه‌كان له بانگه‌وازی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له نێوان به‌رهه‌م گه‌لی خوازیاری به‌شداری له‌م به‌شه‌دا به‌لای كه‌مه‌وه 7 به‌رهه‌م كه ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وانه نابێت به‌ر له ساڵی 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 2018ی زایینی بێت، هه‌ڵده‌بژێرن.
پوخته‌یه‌ك له ئه‌زموونه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی سینه‌مای ئێرانی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان؛ "جه‌واد حاته‌می" ده‌روونناس و ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانكۆی تاران، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ت دانانی سینه‌مای منداڵان و ئه‌ندامی ئێستای ئه‌نجومه‌نی منداڵی دامه‌زراوه‌ی فاڕابی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن و ناوبژیوانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی خوله‌كانی رابردووی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر له بواری به‌رنامه سازكردنی منداڵ و مێرمنداڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گروپی منداڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران.
"حوسێن شێخولئیسلامی" نووسه‌ر، ره‌خنه‌گر و كارداهێنه‌ر، ده‌رچووی قۆناغی كارناسی باڵا و ماسته‌ری فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارناسیی سینه‌مای منداڵی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فاڕابی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی وه‌پێشخه‌ری سینه‌مای ئێرانه. نووسینی زیاتر له 70 وتاری پسپۆڕانه له گۆڤار و بڵاڤۆكه‌كانی كتێبی مانگی منداڵ و مێرمنداڵ، كتێبی مانگی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گۆڤاری توێژینه‌وه‌یی ئه‌ده‌بیاتی منداڵ و مێرمنداڵ و هه‌ندێك له رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانی دیكه له زومره‌ی كاره‌كانی ئه‌وه.
"نادره توركه‌مانی" نووسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر، كارناسی سینه‌ما (به‌شی ده‌رهێنان) له كۆلێژی سینه‌ما و شانۆ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كان، ئه‌ندامی یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌رانی سینه‌مای ئێران، براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی جۆراوجۆری نه‌ته‌وه‌یی بۆ سازكردنی به‌رهه‌مه‌كانی بواری منداڵان و مێرمنداڵان له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان و فیستیڤاڵه‌كانی دیكه، توركه‌مانی هه‌روه‌ها ئه‌زموونی نووسین و ئاماده‌كردنی چه‌ندین كتێبی له كارنامه‌ی كاریی خۆیدا هه‌یه.
"سوهه‌یل موه‌فه‌ق" به‌رهه‌مهێنه‌ر، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر. یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ئه‌و "شوكۆلاتی" له ژانری منداڵ له فیستیڤاڵی فیلمی منداڵانی ئیسفه‌هان پاڵێوراوی باشترین ده‌رهێنان، باشترین فیلم، باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ بووه. هه‌روه‌ها دوایین به‌رهه‌می ئه‌و فیلمی سینه‌مایی "پاستاریۆنی" له هه‌موو به‌شه‌كانی فیستیڤاڵدا ناوه‌زه‌د و پاڵێوراو بوو كه توانی 2 په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلم له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ و په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلم له لایه‌ن ناوبژیوانانی منداڵ و مێرمنداڵ و هه‌روه‌ها له‌وحه‌ی رێزلێنانی باشترین ده‌رهێنان و باشترین ئه‌كته‌ری ده‌وری منداڵ له به‌شی جیلوه‌گای ئومێد هه‌ر له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت.
"حامید جه‌عفه‌ری" به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مای منداڵ كه له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا به‌شدارییه‌كی سه‌ركه‌وتووی هه‌بووه و خه‌ڵاتێكی زۆری به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رهه‌مهێنه‌ری گروپی هونه‌ری پوویا، ناوبژیوانی فیستیڤاڵه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن، قوتابخانه، سیمورغ، فیلمی عه‌مار و هتد.
سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاریی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28