مه‌لا به‌ختیار: هه‌ر پێشمه‌رگه‌كه‌ی حه‌فتاوحه‌وتم
ی.ن.ک 08:42 PM - 2019-07-10.
ژماره‌یه‌ك له‌خزمانی دۆڵه‌ڕووت‌و شارباژێڕ، سه‌ردانی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌كه‌ن‌و له‌دیدارێكیشدا كه ئه‌مڕۆ 10-7-2019، به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ردانه‌كه‌یان به‌مایه‌ی ه‌و خۆشه‌ویستی‌و رێزگرتنیان له‌دۆستایه‌تییه ناوبرد كه له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌یانه‌و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می شۆڕش دده‌گه‌ڕێته‌وه‌و وتیشیان: ئێمه نامانه‌وێ ره‌نج‌و مێژوومان به‌هه‌ده‌ر بڕوات، چونكه شانازی به‌و مێژووه‌ی رابردوومانه‌وه، هه‌م له‌خه‌بات‌و هه‌م له‌قوربانیدانه‌كانمان ده‌كه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، وێڕای به‌خێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی به‌دیداره‌كه نیشاندا‌و وتی: یه‌كێتی، قه‌رزاری زۆری چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌و یه‌كێكیش له‌وانه دۆڵی جافایه‌تییه. چونكه یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی یه‌كێتی له‌و ناچه‌یه دروستبووه. دووه‌م: هه‌میشه ئه‌و دۆڵه، شاخه‌كانی‌و دێهاته‌كانی، ئه‌شكه‌وت‌و كانیاو و كێڵگه‌كانی، په‌ناگای یه‌كێتی‌و سه‌ركردایه‌تی‌و فه‌رمانده‌كانیشی بووه‌و وتیشی: به به‌رده‌وامی ئه‌و دێهاتانه، چاویان له‌ئاسمان بووه كه‌ی كۆپته‌ر دێته سه‌ریان، چاویشیان له‌رێگه بووه كه‌ی جه‌یش‌و جاش دێته سه‌ریان. سه‌ره‌نجام‌و له‌دوای دانوستاندنی (1985)یشه‌وه خۆتان ده‌زانن، مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی‌و جه‌نابی مام جه‌لال-یش له‌سه‌ر سنور ترازان‌و هاتنه ئه‌ملاوه‌و رایگه‌یاند: پێشتر ئه‌مه‌م نوسیوه‌و ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه: دۆڵی جافایه‌تی نه‌بوایه‌و له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه كۆنتڕۆڵ نه‌كرایه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نه‌بوایه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نه سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌یتوانی سه‌ركردایه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكات‌و نه ناوچه‌كانی شاره‌زوور هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، بازیان‌و قه‌ره‌داغ‌و.. تد ده‌یانتوانی فریای سه‌ركردایه‌تی بكه‌ون‌و له‌كاتی شه‌ڕه‌كاندا هیممه‌ت بكه‌ن‌و بڕیاره‌كانیش جێبه‌جێ بكه‌ن. بۆیه دۆڵی جافایه‌تی، به‌شاخه‌كانی‌و دێهاته‌كانییه‌وه، گرێی هه‌موو ناوچه‌كان بوو كه هێزه‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، بۆیه كاتی خۆیشی له‌دوو سێ وێستگه‌دا نه‌مانهێشت ئه‌م ناوچه‌یه‌مان له‌ده‌ست بڕوات. شه‌هیده‌كانتان‌و تێكۆشه‌ره‌كانیشتان شاهێدی ئه‌وه‌ن‌و متمانه‌ی به‌شێكیش له‌پێشمه‌رگه‌كان له‌و ناوچه‌یه، كه له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال، یان له‌گه‌ڵ ئێمه‌و مانان بوون، به‌ڵگه‌ی دڵسۆزیی خه‌ڵكه بووه‌و سه‌ره‌نجامیش به‌هۆی زاڵبوونی ئیراده‌ی یه‌كێتیانه له‌ناوماندا، ئاڵای سپیمان له‌هیچ كام له‌كاره‌سات‌و رووداوه‌كاندا كه رویاندا، به‌رز نه‌كرده‌وه‌و كۆڵمان نه‌داو درێژه‌مان به‌خه‌باتدا هه‌تا گه‌یاندمانه راپه‌ڕین‌و هه‌ڵبژاردن‌و سه‌ركه‌وتنیش.
مه‌لا به‌ختیار، له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئێستاش خۆشبه‌ختین كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌و مانان داده‌نیشین‌و ده‌توانین به‌شانازییه‌وه باسی شۆڕش بكه‌ین‌و خۆشمان به‌قه‌رزارباری هه‌موو قوربانی‌و خزمه‌ته‌كانی ئێوه بزانین. ئه‌وه‌ی به‌مه نه‌زانێت‌و ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی راست‌و دروست لایداوه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌دڵی میلله‌ته‌كه نییه، به‌دڵناییه‌وه مێژوو ره‌حمیان پێناكات. چونكه كه‌سی شۆڕشگێڕ‌و ئه‌وكه‌سه‌ی بیروباوه‌ڕی هه‌بێ، هه‌تا ده‌چێته گۆڕه‌كه‌ی ده‌بێت هه‌ر پابه‌ندی بیروباوه‌ڕه‌كه‌یی بێت. چونكه هه‌موان به‌هۆی یه‌كێتییه‌وه ئه‌وه‌ین كه هه‌ین! هه‌موو ئه‌وانه‌شی خۆشه‌ویستی ئه‌م میلله‌ته له‌ده‌ستده‌ده‌ن‌و له‌یه‌كێتی و له‌مام جه‌لال‌و رێبازی مامیان ده‌ڕه‌نجێنن، به‌ناشرینی ده‌چنه مێژووه‌وه.
وتیشی: به‌شبه‌حاڵی خۆم هه‌ر ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌م كه‌ساڵه‌كانی (77 و 78) منتان دیوه‌و هه‌ر پێشمه‌رگه‌كه‌ی ئه‌وكاته‌م‌و به‌و رۆحیه‌ته‌شه‌وه ده‌مێنمه‌وه. هه‌ركاتێكیش بیرم كرده‌وه كاسبی بكه‌م لێپرسراو نابم! به‌ڵام هه‌تا لێرپرسراو بم كاری واناكه‌م‌و لێپرسراوم و له‌خزمه‌تام.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26