riklam

خانەی لەپ زێڕین خزمەتێكی بەرچاوی كۆیە دەكات

ئەدەب وهونەر 06:24 PM - 2019-07-10
.

.

خانەی لەپ زێڕین لەشاری كۆیە كەل و پەلە مێژوویەكان كۆدەكاتەوە و رۆژرانە چەندین گەشتیار و هاووڵاتی و خوێندكار سەردانی دەكەن.

دێدەوانی یەعقوب سەرپەرشتیاری خانەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: لەلایەن دكتۆرە عەتیە حەمە سەعید خاوەنی خانەی لەپ زێڕینەوە دروست كراوە و كەل وپەلی بۆ كۆكراوەتەوە.

وتیشی: خانەكە لەساڵی 2015 دامەزراوەو چەندین جۆرە كەل وپەلی مێژوویی تێدایە وخەڵكانی زۆر دێن سەردانی ئەم شوینە مێژوویە دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا لە 6 ڤیستیڤاڵ بەژداریمان كردووە كەل وپەلەكانیش زۆربەیان پەیوەندیان بەدابوونەریتی كۆیە هەیە و رۆژانەش خانەكە كراوەیە و لەپێشوازی گەشتیاران و میوانان وخۆێندكاراندایە.

دێدەوانی یەعقوب راشیگەیاند: نزیكەی 1000 پارچە كەل وپەلی مێژوویی لەخانەكە هەیەو داواكاریشین لەهاووڵاتیان ئەگەر كەل وپەلی كوردەوارییان هەیە بیكەنە دیاری بۆ خانەكە تا هەموو لایەك سوودی لێ وەربگرن.

خانەی لەپ زێڕین لەشاری كۆیە لەساڵی ۲۰۱٥ دامەزراوە هەر وەك 

PUKmedia كاوە عبدوڵڵا / كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket