riklam

سەرۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ قوباد تاڵەبانی راگەیاند

عیراق 05:15 PM - 2019-07-10
.

.

سەرۆك كۆماری عیراق د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح پشتیوانی خۆی بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم راگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ سێشەممە 10 تەمموزی 2019 سەرۆك كۆماری عێراق د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح پشتیوانی خۆی بۆ قوباد تاڵەبانی راگەیاندو پیرۆزبایی متمانەپێدانی لێكرد لە پەرلەمانی كوردستان وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان. 

لەلای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی سوپاسی ئەم دەستپێشخەری و پاڵپشتییەی كردو جەختیكردەوە درێغی ناكات لە كاركردن بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەدیهاتنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket