riklam

بڕێكی زۆر هێلكە لەناودەبرێت

کوردستان 05:07 PM - 2019-07-10
.

.

بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەكی زۆر هێلكەدا گرت كە لە پشكنین دەرنەچوون.

لەلایەن لیژنەكانی تانجەرۆی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەست بەسەر (800) كارتۆن هێلكەی گوماناویدا گیراوە، نمونەی رەوانەی تاقیگەكان كراوە بۆ پشكنین.

ژمارەی ئەو هێلكە گوماناویانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی پشكنینی بۆ كراوە(288) هەزاردانەیە‌ و دەركەوتووە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نیین.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە بەشێوەیەكی زانستی لە ناوچەیەكی دورەدەست و دور لەشوێنی دانیشتوانی هاوڵاتیان لەناوبران.

بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و رێگری لە ساغكردنەوەی خۆراكی خراپ، لیژنە هاوبەشەكان لە ناحیەی عەربەت دو لیژنەیان پێكهێناوە و رۆژانە چاودێری و پشكنین بۆ بازاڕ و دوكان و ماركێت و كۆگاكان دەكەن.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket