riklam

سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لەسەرۆک وەزیرانی هەرێم دەکات

کوردستان 04:53 PM - 2019-07-10
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٧/١٠ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبای لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی کابینەی نۆیەم لە پەرلەمانی کوردستان.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبای گەرمی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک و تەواوی کابینەی نۆیەم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ھاوکات پشتیوانی خۆی بۆ کابینەی نۆیەم دەربڕی لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسیدراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی ئەنجامدا بۆ ھەمان مەبەست و پیرۆزبای گەرمی لێکرد.

لای خۆیانەوە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ پشتیوانیکردنی کابینەی نۆیەم.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket