riklam

نێچیرڤان بارزانی: دڵنیام قوباد تاڵەبانی دڵسۆزانە خزمەت دەكات

کوردستان 04:33 PM - 2019-07-10
.

.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت: دڵنیام وەك هەمیشە دڵسۆزانە و بەهەستی بەرپرسیاریەتییەوە خزمەتی كوردستان دەكەیت و ئەرك و كارەكانتان جێبەجێ دەكەیت.

 

 دەقی پەیامەكەیە:

بەڕێز قوباد تاڵەبانی،

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

سڵاو و ڕێز..

بەبۆنەی متمانەوەرگرتنی بەڕێزتان وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم. هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەخوازم.

 

خۆشحاڵ بووم كە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكەوە كارمانكرد، دڵنیام وەك هەمیشە دڵسۆزانەو بەهەستی بەرپرسیاریەتییەوە، خزمەتی كوردستان دەكەن و ئەرك و كارەكانتان جێبەجێ دەكەن.

وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبم لە پشتیوانی و هاوكاریكردنتان بۆ سەركەوتنی كارەكانتان لە كابینەی نوێدا.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

10/7/2019

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket