riklam

رێكخەری گۆڕان بۆ قوباد تاڵەبانی: هاوكارو هەماهەنگین

کوردستان 04:22 PM - 2019-07-10
.

.

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئەنجامداو وێڕای پیرۆزبایی لێی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران، پشتیوانی گۆڕانیشی بۆ دووپاتكردەوە بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەكارەكانی حكومەتدا.

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەرێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان عومەری سەید عەلی پێگەیشت بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ سێشەممە 10 تەمموزی 2019 هیوای سەركەوتنی بۆ قوباد تاڵەبانی خواست لە پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران.

لەلای خۆشییەوە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سوپاسی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد بۆ پاڵپشتییەكەی و ئامادەیی بۆ كاری هاوبەش دەربڕی لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket