riklam

وەفدێكی حزبی داعی عیراقی سەردانی یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 03:31 PM - 2019-07-10
.

.

ئەمڕۆ 10/7/2019 وەفدێكی پارتی داعی عیراقی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانیان كرد، وەفدەكە پێكهاتبوو فازل ئەلحسینی دامەزرێنەرو و سەعد جاسم تەمیمی ئەمینداری گشتی حزب و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەمیندارییەتی گشتی.

لەدیدارەكە  وەفدی میوان سوپاسی پێشوازییەكەیان كردو هیوایان خواست پەیوەندییەكان بەردەوام بێت و پتەوتربێت، رۆڵی كوردو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بەرز نرخاند لە پرۆسەی دیموكراتی لەعیراق و چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەت لەسەردەمی سەركردەی گەورەی كۆچكردوو مام جەلال، كە توانیبوی بە پرۆژەی نیشتمانیەكانی فاكتەری چارەسەر و یەكڕیزی نێوان خەڵك و لایەنە سیاسیەكان بێت.

 حزبی داعی عیراقی لەساڵی 2008 دامەزراوەو بارەگا و نوێنەرایەتی لەزۆربەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق هەیە، باوەری بەمەدەنیەت و لیبراڵیەت هەیە لەكاری سیاسیدا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket