riklam

گرنگی زیاتر بە رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ دەدرێت

کوردستان 03:10 PM - 2019-07-10
.

.

بە ئامانجی زیاتر رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی چەند گۆڕانكاریەك لە شێوازی رێكخستنەوەی شەقام و رێگەسەرەكییەكاندا دەكرێت و لەرێگەی توندكردنی سزاكانی هاتووچۆ هەنگاوی پێویست بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ دەنرێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 10 تەموزی 2019، لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەئامادەبونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و عەمید فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و لایەنەپەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: مەبەست لە پێداچونەوە و گۆڕانكارییەكان لە سیستمی هاتوچۆی پارێزگاكە كارئاسانییە بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەوەی پێویستبێت بۆ رێكخستنی سیستمی هاتووچۆ لە سلێمانی هەنگاوی پێویستی بۆ دەنرێت و لەرێگەی تیمەكانی هاتوچۆوە ئەو پێشنیار و گۆڕانكاریانە جێبەجێ دەكرێت كە لە كۆبوونەوەكەدا و بڕیاری پێویستیان لە بارەوە دراوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر وتیشی: بۆ كەمكردنەوەی ئاماری قوربانیان و رووداوەكانی هاتووچۆ  رێگەی پێویست و گونجاو دەگرنە بەر و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان ئەركی لە پێشینەی  تیمەكانی هاتووچۆ دەبێت لە پاڵ هەموو ئەو  ماندوبونانەی تر كە هەیانە بۆ رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ و كەمكردنەوەی گرفتەكانی هاتووچۆ لە رێگەو شەقام و سەنتەری شارەكاندا ، لە بارەی رێكخستنەوەی شێوازی بەكارهێنانی "ماتۆڕسكیل" پارێزگاری سلێمانی ووتی : بەپێی ئەو رێنماییە بەركارانەی كە لە ئارادان هەنگاوی پێویست دەنێن بۆ چۆنیەتی كاركردن و بەكارهێنانی ماتۆرَسكیل لە سەر شەقام و رێگەو بانەكان ، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر دەستخۆشی لە قائیمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كرد لە بەرامبەر ئەو بیرۆكەو پرۆژانەی كە جێبەجێیان كردووە بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی كارئاسانی بە هاوڵاتیان و شۆفێران .

لە بەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا عەمید فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەرابردوودا كاری زۆر گرنگ كراوە بۆ رێكخستنەوەی شەقام و رێگەو بانەكان و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ ، بەپێی ئاماری هاتووچۆی سلێمانیش ئاماری قوربانیانی هاتوچۆ لە شەشەمانگی رابردوودا بەبەراورد بە ساڵی رابردوو ئامارەكە بە رێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە ، ئەوەشی بۆ دڵسۆزی و هەواڵەكانی تیمەكانی هاتووچۆ گەڕاندەوە كە بێ هەستكردنی بەماندووبوون بەردەوامن لە جێبەجێ كردنی ئەركەكانیان.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و زیاتر كەمكردنەوەی ئاماری قوربانیان و رێكخستنی سیستمی هاتووچۆ سزاكان توندتر دەكەن و رێگری تەواو لە هەموو جۆرەكانی سەرپێچی دەكەن ، كاری پێویستیش دەكەن بۆ كەمكردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵغی لە شەقام و رێگەسەرەكییەكاندا .


PUKmedia  راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket