riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم میوانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نه‌بوو

کوردستان 01:40 PM - 2019-07-10
.

.

پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا و مه‌سرور بارزانی و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی سوێندی یاساییان خوارد و یه‌كه‌مجاریشه‌ كه‌ رێوره‌سمه‌كه‌ به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌پێكهێنانی كابینه‌كانی پێشوودا له‌ خووله‌كانی په‌رله‌مانی دووه‌م له‌ ساڵی 2005 و خوولی سێیه‌م له‌ 2009 و خوولی چواره‌م له‌ 2013، سه‌رۆكی یه‌كه‌می هه‌رێم  مه‌سعود بارزانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ی حزبه‌كوردستانی و عیراقییه‌كان و میوانانی بیانی ئاماده‌ی ده‌بوون، به‌ڵام له‌كابینه‌ی مه‌سرور بارزانیدا، سه‌رۆكی دووه‌می هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ نه‌بوو به‌و پێیه‌ی به‌ گه‌شتێكی دیپلۆماسی له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایه‌.

به‌گوێره‌ی دانیشتنه‌كه‌ش، كه‌ راسته‌وخۆ مه‌راسیمی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ په‌خشكرا، جگه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران و كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ كابینه‌ی نوێ هیچ میوانێكی ناوخۆیی و عیراقی و بیانی لێ نه‌بوو.

PUKmedia تایبه‌ت

898999.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket