riklam

مه‌سرور بارزانی: حكومه‌تێكی قه‌رزدارمان وه‌رگرتووه‌

کوردستان 01:04 PM - 2019-07-10
.

.

 سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین ملیار دۆلار قه‌رزداره‌ و ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی ده‌بینه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10-7-2019 په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌خشی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران كارنامه‌ی چوارساڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم خسته‌ڕوو.

مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت و نه‌رمی نانوێنێت له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران و ڕێگری له‌ بازرگانیكردنی به‌رپرسان ده‌كات.

وتیشی: سندووقی ڕاژه‌ و سندووقی خانه‌نشینی و سندووقی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان داده‌مه‌زرێنن و په‌ره‌ به‌ كه‌ره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ده‌ین و سیستمی ریسایكلین داده‌مه‌زرێن و دیارده‌ی به‌ربڵاوی چه‌ك كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.

له‌درێژه‌ی قسه‌كانی دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وتیشی: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ده‌ن.

بارزانی وتیشی: ده‌وام و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌ و كار بۆ نه‌هێشتنی ڕۆتینات له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ده‌ن و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ سیستمی ئه‌لكترۆنی و دامه‌زاروه‌ی خۆراك و ده‌رمان داده‌مه‌زرێنن و پێوه‌رێكی نوێ بۆ سیستمی باج داده‌مه‌زرێن و كار بۆ سه‌روه‌ری یاسا و ڕێزگرتن له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ن و ڕێگری له‌ قۆرخكاری بازار ده‌گرن و كه‌مترین گوتار و زۆرترین كرداریان ده‌بێت.

وتیشی: ڕێگه‌ به‌ هیچ وه‌زیرێك نادات له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ڕه‌فتار بكات و له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاراندا نه‌رمی نانوێنێت و حكومه‌تی نوێ، حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket