riklam

په‌رله‌مانی كوردستان بێ سه‌رۆك ده‌بێت

کوردستان 12:57 PM - 2019-07-10
.

.

په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بێ سه‌رۆك ده‌مێنێته‌وه‌ له‌دوای سوێند خواردنی ڤالا فه‌رید وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم له‌ كابینه‌ی نوێیدا.

له‌بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنی په‌رله‌مان، كه‌مه‌ڕاسیمی سوێند خواردنی كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی بوو، ڤالا فه‌رید وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و حكومه‌ت متمانه‌ی پێدرا و په‌رله‌مان به‌بێ سه‌رۆك مایه‌وه‌.

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگه‌كه‌ی، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان مه‌راسیمی سوێند خواردنی كابینه‌ی نوێی به‌ڕێوه‌بردو و دانیشتنی په‌رله‌مانی كۆتایی پێهێنا.

به‌پێی دابه‌شكاری پشكه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ خولی پێنجه‌مدا به‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌وێت و د. رێواز  فایه‌ق به‌ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ و پێشتریش یه‌كێتی بڕیاری دابوو كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار ژنێك بكاته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket